مالپەڕی “ژنەفتن” وەشانی دەستپێکرد.
(ژنەفتن) ماڵپەڕێکی هزری و کولتووریی سەربەخۆیە، هەوڵێکە لەپاڵ هەوڵە جیدییەکانی دیکە بۆ گەڕانەوەی ئیعتبار بۆ نووسین و ئەدەب و هونەر و ڕەخنە و هزر.
ئەم ماڵپەڕە هەنگاوی یەکەمی پرۆژەیەکی کولتووریی گەورەترە کە بە پشوودرێژی و پلانیەلێکی تۆکمەوە هەنگاوەکانی دیکەش هەڵدەگرن.
ماڵی کتێبی کوردی بە ناوی ئەندامان و بەڕێوەبەرانی، بە بۆنەی دەستێکی وەشانی ماڵپەری «ژنەفتن» لە هۆگرانی زمانی کوردی و کاربەدەستانی ماڵپەرەکەکە پیرۆزبایی دەکات. «ژنەفتن» کرانەوەی ئاسۆیەکی نوێ و هیوابەخشە بە ڕووی ئەدەب و ڕەخنە و هزری کوردی دا و مزگێنی وەرزێکی پربەرهەم بە هونەر و ئەدەبی زانستی کوردی دەبەخشێت. بەم بۆنەوە ئەوپەڕی پێزانین و سپاسی خۆمان بۆ بەڕێوەبەرانی هێژای ماڵپەرەکە بە تایبەت نووسەری ئازیز کاک دلاوەر رەحیمی ڕادەگەینین و ئومیدی بەردەوامی و گەشەکردنی چالاکیە بەنرخەکەیان بۆ دەخوازین.
ناونیشانی ماڵپەر:
ناونیشانی فەیسبووک:
https://www.facebook.com/jineftin
.
!ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.