گروپی مامۆستایانی زانکۆ – بەشی زمانی کوردی
گروپی مامۆستایانی زانکۆ – بەشی زمانی کوردی لەساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە .
گروپێکە تایبەتە بەهەموو دەرچووان و قوتابیانی بەشە کوردییەکانی زمانی کوردی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و دەرەوە.
ئامانجه گروپەکە :
١- بڵاوکردنەوەی مێژووی هەموو بەشە کوردییەکان لە هەر کوێیەک بێت.
٢- بلاوکردنەوەی هەموو چالاکییەکانی بەشە کوردییەکان .
٣- بڵاوکردنەوەی بیبلۆگرافیای تەواوی نامە ئەکادیمییەکانی زمانی کوردی بە هەر زمانێک نووسرابێت .
٤- بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی مامۆستایانی بەشە کوردییەکان .
٥- بڵاوکردنەوەی گفتگۆی نامە ئەکادیمییەکان ی هەموو بەشە کوردییەکان .
٦- بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبانەی تایبەتن بە زمان و ئەدەبی کوردی .
٧- بلاوکردنەوەی زانیاری لەسەر کۆڕ و کۆنفرانسەکانی تایبەت بە زمان و ئەدەبی کوردی .
٨- بڵاو کردنەوەی ناوی تەواوی ئەو قوتابیانەی خوێندنی باڵایان تەواو کردووە یان وەرگیراون .
٩- بڵاوکردنەوەو ساغکردنەوەی وێنەی دەرچووان و مامۆستایانی بەشی کوردییەکان .
١٠- بڵاوکردنەوەی ژیاننامەی مامۆستا کۆچکردووەکان .
ئەدمینی : د. شوان سلێمان یابە
– مامۆستا لە بەشی زمانی کوردی – کۆلێژی زمانی زانکۆی سەڵاحەدین / هەولێر .
بۆ داگرتنی تهواوی بابهتهکه ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.