خۆرنشین گەوهەرێكی رۆژنامەگەری كوردی چاپ و بڵاوکرایەوە
رۆژنامەی (خۆرنشین) كە بەهەردوو زمانی كوردی و فارسی لە شاری تاران چاپ كراوە، لە ماوەیەكی كورتی حكومڕانی پەهلەوی و لەسەردەمی (د.موسەدەق) لە ساڵی (۱۳۳۰ه.ش، ۱۹۵۱ز) بڵاوكراوەتەوە، سەرلەنوێ چاپکرایەوە.
د. کارزان محەمەد بە پێگەی ماڵی کتێبی کوردی ڕاگەیاند: لەپێناو بوژاندنەوەی مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی لەدوای دەستخستنی ژمارەکانی ڕۆژنامەی خۆرنشین کە بە گەوهەرێكی بەنرخی رۆژنامەگەری كوردی دەزانم، پڕە لە وتاری جوان بۆ داكۆكی لە گەلی كورد، بە شرۆڤە و هەڵسەنگاندنی سەرجەم ژمارەکانییەوە سەرلەنوێ چاپم کردەوە.
لە درێژەی باسەکەدا وتی: زۆر سوپاسی (د.هەڤاڵ ئەبوبەكر) پارێزگاری سلێمانی دەکەم کە ئەرکی لەچاپدانی گرتەئەستۆ.
دوکتۆر کارزان محەمەد
شایانی باسە دوکتۆر کارزان محەمەد ئامادەکاری ئەم بەرهەمە، مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە.
بۆ داگرتنی تهواوی بابهتهکه ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.