کتێبی«بێ دەنگی» بەرهەمی ئێرلینگ کاگێ چاپ و بڵاوکرایەوە
ناسنامەی کتێب: بێ‌دەنگی، ئێرلینگ کاگێ، وەرگێڕان لە ئاڵمانییەوە: سۆران کوردپوور، ھەڵەچن: ژینا نەقشبەندی، بەرگ: سۆران کوردپوور، وەشانخانە: بیریار
«ئێرلینگ كاگێ» له دایک‌بووی ساڵی ۱۹٦۳ی زایینی له نۆروێژ، نووسه‌ر، په‌خشانكار، ماف‌ناس و باوكی سێ كچانه. ناوبراو یەکەمین کەسە كه توانیویەتی خۆی بگه‌یێنێته هه‌ر سێ جه‌مسه‌ری زه‌وی، واته جه‌مسه‌ری باكوور و باشوور و چیای ئێوێرێست. جگه له‌وه‌ش كاری سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی تریشی زۆر كردووه كه له نێو ئه‌و كتێبه باسی هێندێكیان ده‌كات. کاگێ هه‌وڵ ده‌دا له «بێ‌ده‌نگی» سەرده‌رێنێ و ئێمه‌ش وه‌كوو هاوڕێیه‌ک -كه ده‌ڵێی ئەوە زۆر لەمێژە ده‌یناسین- دەگەڵی دەڕۆین و ئینجا ده‌رگایه‌كمان بۆ ده‌كاته‌وه و ڕێگایه‌كمان نیشان ده‌دات و هه‌ر ئه‌وه‌نده، ئیدی ملمان لە مل نانێ و مەجبوورمان ناکات ئەو ڕێیە بپێوین. ئه‌و كتێبه، هەر لەو کاتەی کە دەستی دەدەیەی و نێوی سەر ڕووبەرگی دەخوێنییەوە، دەبێتە هاوڕێمان. بێ‌دەنگی لەو کتێبانەیە کە خۆشە بە کاوەخۆ و وردەوردە بخوێندرێتەوە، چون ئاوا تامی شیرین‌تر و خۆشتر دەبێ. بە ڕواڵەت کز و لاوازە بەڵام پاش خوێندنه‌وه‌ی -لانیكه‌م لای من وابوو- هێز و وزەیەکی زۆرمان پێ ده‌به‌خشێ، وەکوو هەستێکی بەتین و دۆستێکی بەنرخ لە تەنیایی دەرمان دێنێ و ناخمان پڕ دەکات لە ئاشتی. گه‌نج دێتە ڕوو، گه‌نجێک كه هه‌موومان هه‌مانه بەڵام له‌مێژه لە ژێر تۆز و خۆڵی هەڵاتهەڵات و هەراهەرای ژینی بێ‌وچانمان لە بیرمان چۆتەوە و لێی بێخه‌به‌ر ماوینه‌ته‌وه. ڕەنگە لە سەرەتادا زۆر کەس پێیان وابێ کە بێ‌ده‌نگی، نەبوونی دەنگە و لەوە زیاتر چی تر نەبێ. به‌ڵام پاش خوێندنەوەی ئەو سی‌وسێ تێکۆشان و هەوڵی ئێرلینگ کاگێ لێمان ڕوون دەبێتەوە کە یەکجار وا نییە. له بێ‌ده‌نگی‌دا ده‌رگا و ده‌ربیجه‌كان به‌ره‌و نهێنییه‌كان و دونیا شاراوەکان ده‌كرێنه‌وه. بێ‌ده‌نگی ئه‌و جیهانه‌یه كه له‌وێدا ئافرێنه‌ره‌كان ده‌ژین و سه‌رقاڵی درووست‌كردن و به‌دی‌هێنانن، بێ‌ده‌نگی به‌رده‌وام سەرڕێژە له‌و ده‌نگانه‌ی كه هه‌ر له‌ودا ده‌ژین. بێ‌ده‌نگی ڕێکۆکێکە به‌ره‌و ژووره‌وه، بەرەو خۆمان، جا باشییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه یه‌كجار زۆر به‌ئاسانی ئه‌و ڕێیە ده‌دۆزرێته‌وه.
لەو کتێبەدا كاگێ هه‌وڵ ده‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه كه‌بێ‌ده‌نگی چییه و هۆی گرینگ بوونی به‌تایبه‌ت بۆ مرۆڤی ئه‌مڕۆ چییه. بێگومان ژیانی پڕ لە به‌سه‌رهاتی كاگێ، لە سەر نووسینی دەربارەی بێ‌دەنگی و هەڵوێستی زۆری کاریگەری بووە.