لە لایەنناوهندی خانی، بە بۆنەی چاپی کتێبی «چاپاننامە (باوی لادێ)» بەرهەمی بەڕێز ئازاد سەیدئیبراهیمی، لە ڕۆژی پێنجشەمە ۴ی ڕێبەندان، ١٣٩۷ لە هوڵی کتێبخانەی گشتی سەقز کۆڕی پەردەلادانی ئەو بەرهەمە بەڕێوە دەچێت. لە کۆڕەکەدا بەڕێزان سەعید نەجاڕی (ئاسۆ) ، خاڵید شێخی و سەباح حسەینی وتاری خۆیان لە سەر بەرهەمەکانی کاک ئازاد سەیدئیبراهیمی پێشکەش دەکەن.
بۆ بەشداریی لەو کۆڕەدا کاتژمێر سێ و نیو سەردانی کتێبخانەی گشتی سەقز لە پارکی مەولەی بکەن.