خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / سمیناری “ئەدەب و نائاگایی: لە فرۆیدەوە بۆ لاکان” بەڕێوەچوو

سمیناری “ئەدەب و نائاگایی: لە فرۆیدەوە بۆ لاکان” بەڕێوەچوو

سمیناری “ئەدەب و نائاگایی: لە فرۆیدەوە بۆ لاکان” بەڕێوەچوو

سمیناری “ئەدەب و نائاگایی: لە فرۆیدەوە بۆ لاکان” ئەمڕۆ دووشەمە لە تەلاری خەیام لە کۆلێژی زمان و وێژەی زانکۆی کوردستان لە سنە بەڕێوەچوو. د. بەختیار سەجادی لەم سمینارەدا سەرەتا تیشکی خستە سەر ڕابردووی زاراوەی نائاگایی لە زمانە ڕۆژئاواییەکاندا و پاشان باسی لە جیاوازیی نێوان روانگەکانی فرۆید و لاکاندا کرد بۆ بابەتی نائاگایی. لە بەشێکی دیکەی سمینارەکەدا کە بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرا

د. سەجادی ئاماژەی بۆ نواندنەوەی نائاگایی لە ئەدەبدا کرد. ئەو بەرهەمە ئەدەبیانەی سەجادی قامکی لەسەر دانان و دەرکەوتنی نائاگاییی تێیاندا تاوتوێ کرد بریتی بوون لە: شانۆنامەگەلی ئۆدیپ شا نووسینی سۆفۆکل و هەملێت بەرهەمی شێکسپیر، ڕۆمانەکانی برایانی کارامازۆڤ بەرهەمی داستایوفسکی و شەمە نووسینی مەک‌ئیوان، چیرۆکگەلی حاڵەتی سەیری د. جەکیل و بەڕێز هاید نووسینی رابرت لویی ستیڤێنسۆن و نامەی ڕفێندراو بەرهەمی ئێدگار ئالێن پۆ.

سەجادی هەروەهاش باسی لە بەرهەمەکانی نووسەری گەورەی ئەدەبی فارسی سادق هیدایەت و نووسەری ناوداری کورد شێرزاد حەسەن کرد و تیشکی خستە سەر نواندنەوەی نائاگایی لە بەرهەمەکانیاندا. دوابەشی سمینارە پرسیار و وڵام بوو لە نێوان ئامادەبووان و ئاخافتکاردا کە تێیدا باسەکە لە هەندێ گۆشەنیگای ترەوە شی‌کرایەوە.

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابەتەکە ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کتێبی «تابوتێک پڕ لە وەنەوشە» بڵاوکرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *