کتێبی «باڵی مەیموون» بەرهەمی تریفەی کەریمیان بڵاو کرایەوە
کتێبی کۆمەڵە شانۆنامەی “باڵی مەیموون” بەرهەمی تریفەی کەریمیان، دەرهێنەری سەقزی لە لایەن چاپەمەنی گوتار، چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەم کۆمەڵە بریتیە لە ۳ شانۆنامە کە دەچێتە خانەی ئەدەبیاتی نواندنەوە. فەزای شانۆنامەکان کوردییە، و ۲ شانۆنامەیان بە ڕوانگەیەکی وەرگیراوی لە بەرهەمە کلاسیکە شانۆییەکانی ئەدەبیاتی جیهان نووسراوە.
نووسەر سەبارەت بەم بەرهەمە ڕایگەیاند: ئەم کۆبەرهەمە بە مەبەستی هاوسۆزی و هاودڵیی ئەدەبیات لە گەڵ ئەو مرۆڤانەی کە تووشی کارەسات بوون و لە کارەساتدا ژیاون، نووسراوە.
تریفەی کەریمیان، لە هونەرمەندانی سەقزیی دانیشتووی تارانە، کە خاوەنی چەندین بەرهەمە لە ئەدەبیاتی نواندندا و هەروەها لە ڤێستیڤاڵە ناوخۆیی و جیهانیەکاندا چەندین خەڵاتی بەدەستهێنان.
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە