گوڵاڵە سادقی شاعیر و نوسەری بواری منداڵان
گوڵاڵە سادقی شاعیر و نوسەری بواری منداڵان، ساڵی ۱۳۶۰ی هەتاوی لە شاری سنە لە دایک بووە.
هەر لە منداڵییەوە هەست و تامەزرۆییەکی تایبەتی بە ئەدەبیات بووە و زۆربەی ئینشای هاوڕێیەکانی و خۆی دەنووسی و بێ ئەوی هاوشێوەی یەک بن.
داڕشتی بەرنامەکانی قوتابخانە لە بۆنە و رێوڕەسمەکاندا لە شیعرەوە تا شانۆنامە لە ئەستۆی خۆی بووە. بۆیە بە ئەدەبیات دڵخۆشترو دڵگەرمتر بووە!
خوێندنی سەرەتای لە قوتابخانەی عەبدولغفار ئەرجمەندی و بەشی ناوەندیشی لە قوتابخانەی ئامێنە تێپەڕ کردووە. دواناوەندیشی لە قوتابخانە سرووش هەر لە سنە بووە ئێسته کارناسی پیوەندی کاروباری فەرهەنگییە، بەتەمایە ماستریش بخوێنی و بتوانێ بە زانست و چالاکی زیاتر و بەرهەمی جوانتر منداڵانی وڵاتی فێر بکات.
هەندێ لە شیعر و کورتە چیرۆکەکانی خاتوو گوڵاڵە لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ناوخۆی سنەدا بۆ منداڵان بڵاو بوونەتەوە و ئێستاش ماوەیەکە لە بۆنەکان پێشکەشکاری بەرنامەی منداڵان و شێعر و کورتە چیرۆکە.
تاکوو ئێستا هەشت کتێبی لە چاپ دراوە:
۱. دنیای ئەلف وبێ
۲. سانان و خواردەمەنیەکان
۳. هەتۆڵ و مەتۆڵ
۴. دەنگی پێ ئاو
۵.ئاوای مۆژدە
۶.زمانی دایکی
۷.مناڵی لایە قی
۸.سانان و دایە
سەرچاوە: ژنانی کورد، بەرهەمی شیلان گەیلانی، لاپەڕە ٤٣٥