خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / گوڵاڵە سادقی شاعیر و نوسەری بواری منداڵان

گوڵاڵە سادقی شاعیر و نوسەری بواری منداڵان

گوڵاڵە سادقی شاعیر و نوسەری بواری منداڵان

گوڵاڵە سادقی شاعیر و نوسەری بواری منداڵان، ساڵی ۱۳۶۰ی هەتاوی لە شاری سنە لە دایک بووە.

هەر لە منداڵییەوە هەست و تامەزرۆییەکی تایبەتی بە ئەدەبیات بووە و زۆربەی ئینشای هاوڕێیەکانی و خۆی دەنووسی و بێ ئەوی هاوشێوەی یەک بن.

داڕشتی بەرنامەکانی قوتابخانە لە بۆنە و رێوڕەسمەکاندا لە شیعرەوە تا شانۆنامە لە ئەستۆی خۆی بووە. بۆیە بە ئەدەبیات دڵخۆشترو دڵگەرمتر بووە!

خوێندنی سەرەتای لە قوتابخانەی عەبدولغفار ئەرجمەندی و بەشی ناوەندیشی لە قوتابخانەی ئامێنە تێپەڕ کردووە. دواناوەندیشی لە قوتابخانە سرووش هەر لە سنە بووە  ئێسته کارناسی پیوەندی کاروباری فەرهەنگییە، بەتەمایە ماستریش بخوێنی و بتوانێ بە زانست و چالاکی زیاتر و بەرهەمی جوانتر منداڵانی وڵاتی فێر بکات.

هەندێ لە شیعر و کورتە چیرۆکەکانی خاتوو گوڵاڵە لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ناوخۆی سنەدا بۆ منداڵان بڵاو بوونەتەوە و ئێستاش ماوەیەکە لە بۆنەکان پێشکەشکاری بەرنامەی منداڵان و شێعر و کورتە چیرۆکە.

تاکوو ئێستا هەشت کتێبی لە چاپ دراوە:

۱. دنیای ئەلف وبێ
۲. سانان و خواردەمەنیەکان
۳. هەتۆڵ و مەتۆڵ
۴. دەنگی پێ ئاو
۵.ئاوای مۆژدە
۶.زمانی دایکی
۷.مناڵی لایە قی
۸.سانان و دایە

سەرچاوە: ژنانی کورد، بەرهەمی شیلان گەیلانی، لاپەڕە ٤٣٥

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بەردینە، ڕۆمانێک ڕۆنراو له سەر بناغەکانی قایەت، مێژوو، بەیت و بن زاراوەیەکی کۆن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *