
«کۆکراوه‌ی شیعره‌کان»ی ڕەزا عه‌لی‌پوور له سلێمانی چاپ‌کرا
«کۆکراوه‌ی شیعره‌کان»ی ئەم شاعیر و ڕۆماننووسه له سێ کتێبه شیعری جیاواز پێکهاتووه و لە لایه‌ن «ماڵپه‌ری باڵنده»وە له سلێمانی چاپ کراوه.
ئەم کۆکراوەیە ئەم کتێبانە لەخۆ دەگرێت:
۱- نا (شیعره په‌راکه‌نده‌کان)
۲- قاڵییەک ده‌ناسم له هه‌رچی گوڵیەتی ماندووه
۳- کڕاکە

ڕەزا عه‌لی‌پوور
ڕەزا عه‌لی‌پوور له ساڵی ۲۰۰۰ به‌ملاوه هاوڕێ لەگەڵ چه‌ند شاعیری دیکه، ئەزموونێکی جیاواز و بوێرانه‌ی له شیعری کوردی‌دا ده‌ست پێ‌کرد که به «شیعری به‌ره‌ی چوار» ناسراوه و ئەم ڕەوته شیعرییه و به تایبه‌ت شیعره‌کانی “ڕەزا عه‌لی‌پوور” باس و لێکۆڵینه‌وه زۆری لەباره‌وه کراوه.
ئەم کتێبە، بە جۆراوجۆریی فۆڕم، تاقیکردنەوەی ڕەهەندە تازە و جیاوازەکانی زمان و بە دەربڕینی نامۆ و داهێنەرانە، بەشێکە لەو هەوڵە نوێخوازانه‌یه‌ی کە لە نێوان ئەزموونکاری و گەڕان بۆ فراوانکردنی جیهان و سنووری شیعری کوردی‌دا ڕاوەستاوه.
شایانی باسه «ماڵپه‌ری باڵنده» ده‌زگایه‌کی چاپ و په‌خشی کتێبه و تایبه‌ته به چاپی شیعری مۆدێرن و نوێخوازانه.
پێویست بگوترێت دوایین ڕۆمانی ڕەزا عەلی‌پوور، واته «لەوێ مەمرە»ش، لە پێشانگەی کتێبی کوردی لە هەولێر، لە هۆبەی «دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم»دا بەرده‌سته.
هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.
ماڵی کتێبی کوردی