خانه / تازه‌ چاپکراوه‌کان / نوێترین كتێبی بەختیار عەلی بەناوی «ئایدۆلۆژیست» بڵاودەكرێتەوە.

نوێترین كتێبی بەختیار عەلی بەناوی «ئایدۆلۆژیست» بڵاودەكرێتەوە.

نوێترین كتێبی بەختیار عەلی بڵاودەكرێتەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ۲۷/۶ نوێترین كتێبی بەختیار عەلی بەناوی «ئایدۆلۆژیست» بڵاودەكرێتەوە.

كتێبی «ئایدۆلۆژیست» لەلایەن نووسەر خۆیەوە چاپكراوە و ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەھەند كاری دابەشكردنی بۆ دەكات و لە كتێبخانە و كتێبفرۆشییەكانی ھەرێمی كوردستان دەستدەكەوێت.

ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ خوێندنەوەی سروشتی ئەو گۆڕانکارییە ڕیشەییانەی کە دوای هەرەسی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی لە خۆرهەڵاتدا دەست پێدەکەن. دوای ئەو هەرەسە، بەریەککەوتنی توندی نێوان خۆرئاوا و جیهانی ئیسلامی، ئیدی بەریەککەوتنێکی ئاسایی نییە، دووبارەبوونەوەیەکی سادەی جەنگە مێژووییە دێرینەکان نییە، بەڵکو گۆڕانکارییەکی ڕادیکالە کە خۆرهەڵات لەگەڵ پرسی دواکەوتن و لە جێمانی شارستانی خۆیدا ڕووبەڕوو دەکاتەوە. لەو ساتەدا کە دوا ئیمپراتۆرییەتی دینی کۆتایی دێت، ئەم هەرەسە ئەگەری سەرهەڵدانی ڕینیسانسێکی زانستی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، ڕینیسانسێک کە هیچ کات نە دەست پێدەکات و نە بناغەی سەرەتایی بۆ دروستدەبێت. لە ساتێکدا کە عەقڵییەتی زانستی ناتوانێت ببێتە جێگرەوەی عەقڵییەتی غەیبانی دێرین، بۆشاییەکی قووڵ دەخولقێت، بۆشایی نەمانی مەرجەعێک تاکەکان وەک سەرچاوەی خودسازیی سەیریبکەن. تەنیا ئایدۆلۆژیا دەتوانێت دەمی ئەو دەلاقەیە دابخات و چاڵی قووڵی ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە. بەڵام ئایدۆلۆژیا دەستکردی بکەرێکی ئینسانییە، دەستکردی جۆرێک سوبێکتە کە لە ناو ئایدۆلۆژیا و لەگەڵ ئایدۆلۆژیا خۆیدا دروستدەبێت، ئەو بکەرە کەس نییە جگە لە فیگەرێکی مێژوویی کە نوسەر بە «ئایدۆلۆژیست» ناویدەبات، فیگەرێک تارماییەکەی بەسەر تەواوی سەدەی بیستدا باڵدەکێشێت و عەقڵییەت و مۆراڵی دەبێتە بناغەی ئەو عەقڵییەت و مۆراڵەی ئەمڕۆ ئێمە لە ناویدا دەژین. ئەم کتێبە هەوڵێکی نزیکبوونەوەیە لە ڕیشە دێرینەکانی ئێستا، لە پشکنینی ئەو هۆیانەی لە پشت سەرهەڵدان و بەهێزبوون و مانەوەی دڕندەیی سیاسی و دواکەوتنی مەعریفی ئێمەوەن، بەخوێندنەوەی هۆکانی سەرهەڵدان و میکانیزمەکانی ئیشکردنی ئەو بکەرە نادیار و ترسناکەی لە ژێر زۆر دەمامکدا خۆی شاردۆتەوە.

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

رێ‌وڕەسمی «لێکدانەوەیەک لەسەر وێژەی هاوچەری هەورامی» لە زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *