خانه / هه‌واڵه‌کان / پرۆفیسۆر محەممەد ئەمین هەورامانی ئەمڕۆ لە لەتەمەنی ۹۰ ساڵییدا كۆچی دواییكرد.

پرۆفیسۆر محەممەد ئەمین هەورامانی ئەمڕۆ لە لەتەمەنی ۹۰ ساڵییدا كۆچی دواییكرد.

ماڵی کتێبی کوردی_پرۆفیسۆر، محەممەد ئەمین غەفور عەبدوڵڵا هەورامانی، ئەمڕۆ لە ماڵەكەی خۆی لە شارەدێی بیارەی هەورامان لەتەمەنی ۹۰ ساڵییدا كۆچی دواییكرد. پرۆفیسۆر د. محەممەد ئەمین هەورامانی لە ناوەڕاستی مانگی ئۆكتۆبەری ۱۹۲۸ لەشارەدێی بیارە لەدایكبووە. بۆ یەكەمجار لە ۱۹۳۷ هەر لە بیارە چووەتە بەر خوێندن. لە ۱۹۵۲ وەك مامۆستا دامەزراوە و لە مامۆستایانی پێشەنگی دەڤەری هەورامان بووە. لە ۱۹۵۶ گواستراوەتەوە بۆ گوندی هاوار و لە ماوەی كاركردنیدا لەو گوندە، توانیویەتی بۆ یەكەمجار كتێبێكی تایبەت بە ژیان و مێژوو و وردەكارییەكانی ئاینی یارسان و كاكەیی بە زمانی كوردیی ئامادە بكات. لە ۱۹۶۱ گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی شارەدێی سیروانی سەر بە قەزای هەڵەبجە، لەو كاتەدا. لە ۱۹۶۵ توانیویەتی بەكالۆریۆس لەزمانەكانی فەرەنسی و ئینگلیزی لە زانكۆی موستەنسرییەی بەغدا بەدەستبهێنێت. لە ۱۹۸۹ لە زانكۆی ئەسكەندەرییەی مسیر دكتۆرای لە بواری زماندا بەدەستهێناوە. دوو جار ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و باوكی حەوت منداڵە. لە بوارەكانی زمان، ئەدەب، مێژوو و كلتووری دەڤەری هەورامان و زمان و ئەدەبی كوردیی ۲۵ كتێب و بەرهەمی چاپكراوی هەیە‌. دوایین بەرهەمی لەبەردەستیدا بوو كتێبێكی قەبارە گەورەی ۸۰۰ لاپەڕەییە و لە بارەی ئەدەبیاتی ئاینی دەڤەری هەورامان ئامادەی كردبوو. پێش ئەوەی كۆچی دوایی بكات، تەواوی كتێبخانە و ماڵەكەی بەخشیوەتە زانكۆی هەڵەبجە بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەكی زانستی بۆ قوتابیانی زانكۆكە.

بەرهەمەکانی مێژوونوس و لێکۆڵەری گەورەی کورد، دکتۆر محەممەد ئەمین هەورامانی بناسن :

۱ـ چۆن دەبیتە مامۆستایەکی سەرکەوتوی زمانی ئینگلیزی، چاپی یەکەم، ساڵی ۱۹۷۲، چاپخانەی سەلمان ئەعزەمی لە بەغداد

۲ـ سەرەتایەک لە فینۆلۆژی زمانی کوردی لە بەرواری۲۳ـ۱۱ـ۱۹۷۳ ئامادە کراوە لە چاپخانەی مەعاریف لە بەغداد

۳ـ فۆنەتیکی زمانی کوردی، چاپی یەکەم، ساڵی ۱۹۷٤ چاپخانەی دار الجاحز،بەغداد

٤ـ زاری زمانی کوردی لە تەرازووی بەراورد دا، ساڵی ۱۹٨۱، چاپخانەی دار العراقیە للتباعە والنشر، بەغداد

٥ـ میرزا ئۆڵقادر، ساڵی ۱۹٨٤، چاپخانەی کۆڕی زانیاری عێراق، بەغداد

٦ـ فەرهەنگی ئیریەن ڤاچ، کوردی کۆن و نوێ، ساڵی ۱۹٨۷، چاپخانەی سومر

۷ـ زمانی ئاڤێستا سۆکۆلۆڤ، ساڵی ۱۹۹٨، چاپخانەی دار الحریە، بغداد

٨ـ مێژووی ڕێبازی زمانی کوردی، ساڵی ۱۹۹۰ لە بڵاوکراوەکانی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سلاح الدین

۹ـ بەراوردی نێوان زمانی کوردی و ئاڤێستا، ساڵی ۲۰۰٥ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم

۱۰ـ لەیلێ و مەجنون، ساڵی ۱۹٨٥ ، لە بڵاوکراوەکانی ئەمانەتی گشتی و ڕۆشنبیری لاوان، چاپخانەی علا، بغداد

۱۱ـ ما کتب عن اللغە الکردیە، ساڵی ۱۹۷٨، چاپخانەی المجمع العلم الکردی

۱۲ـ وەلی دێوانە، چاپخانەی علا، بغداد، ساڵی ۱۹۷۹

۱۳ـ ڕەسەنایەتی، ساڵی ۲۰۰٥ دەزگای ئاراس

۱٤ـ مێژووی گوڵزاری هەورامان، بەرگی یەکەم، دەزگای ئاراس، ساڵی ۲۰۰٤ بەیارمەتی محمد رشید امین

۱٥ـ مێژووی گوڵزاری هەورامان، زمانناسی و ئەدەبیات، بەرگی دووەم، ساڵی ۲۰۰٤، دەزگای ئاراس، بە یارمەتی محمد رشید امین

۱٦ـ کاکەیی، بغداد، چاپخانەی الحوادس، ساڵی ۱۹٨٤

۱۷ـ زارە کوردیەکان، پرۆژەی هاوبەش لەگەڵ کامل حسن پور، کوردستان موکریانی، سادق بهادین ئامێدی، حەمە ئەمین هەورامی، ساڵی ۱۹٨۷ ، جامع سلاح الدین

۱٨ـ جوگرافیاو مێژووی هەرە دێرینی هەورامان لە ئاڤێستادا، ساڵی ۲۰۱۰ ، چاپخانەی چوارچرا

۱۹ـ هەندێ لە لاپەڕەکانی ژیانم، ساڵی ۲۰۱٥، چاپخانەی چوار چرا

۲۰ـ وڵاتی کەیانیان و زەردەشت و هەورامان لە ئاڤێستادا، هەولێر، چاپخانەی ڕۆشنبیری، ساڵی ۲۰۱۱

۲۱ـ فەرهەنگی ئێریەن ڤاچ، بەرگی ۱ و ۲ و ۳ ، ساڵی ۲۰۰٨ چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، هەولێر

۲۲ـ مێژووی هەورامان، بەرگی یەکەم و دووەم، چاپی یەکەم، تهران، چاپخانەی بلخ، لە بەرواری ۳۰ـ۷ـ۱۹۹٤

۲۳ـ مێژووی هەورامان، بەرگی یەکەم و دووەم، چاپی دووەم، ساڵی ۲۰۱٦، چاپخانەی چوار چرا

۲٤ـ فەرهەنگی قوتابیان بۆ پۆلەکانی ناوەندی و ئامادەیی، بە هاوکاری دکتۆر احسان فوئاد، عبدالله شاڵی، دکتۆر خلیل حماش، یەکەمین قاموسی ئینگلیزی، کوردی ، بەغداد

۲٥ـ مەقالەی پەنجا پەڕەیی لە گۆڤاری کوردناسی، بەناوی؛ ڕەسەنایەتی زمانەکەت بناسە، ساڵی ۲۰۰۷

۲٦ـ کوردی شێوەزار، لە بەرگی ۲۱ ەم و ۲۲هەمی کۆڕی زانیاری عێراق، بغداد، ساڵی ۱۹۹۰ ۲۷ـ مێژووی هەورامان، بەشی یەکەم، چاپی دووەم، ساڵی۲۰۱٦، کوردستان.

ئاماده کردنی بابەت: ڕێبوار محه‌مه‌د هه‌ورامی

▪️بەم بۆنە خەمناکەوە، بە ناوی ماڵی کتێبی کوردی، نووسەری بابەت و سەرجەم ئەندامانی ماڵی کتێب، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی قەڵەمی کوردی بە گشتی و كه‌س‌وكار و بنه‌ماڵه‌كه‌ی پرۆفیسۆر محەممەد ئەمین هەورامانی بە تایبەت دەکەین.
ڕۆحی شاد و یادی پیرۆز

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *