خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی «فەرمانڕەوایی موکریان» بەرهەمی محەمەد جەمیل ڕۆژبەیانی بڵاودەکرێتەوە

کتێبی «فەرمانڕەوایی موکریان» بەرهەمی محەمەد جەمیل ڕۆژبەیانی بڵاودەکرێتەوە

کتێبی «فەرمانڕەوایی موکریان» بەرهەمی محەمەد جەمیل ڕۆژبەیانی بڵاودەکرێتەوە

فەرمانڕەوایی موکریان لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی «محەممەد جەمیل ڕۆژبەیانی‌»یە کە مێژووی دەسەڵاتداران و فەرمانڕەوایانی ناوچەی موکریانی هێناوەتە بەرباس و لێکۆڵینە‌وە. ئەم کتێبە لە چەندین بەش پێک هاتووە کە نووسەر لەو بەشانەدا بە شێوەیە‌کی شڕۆڤە‌یی و لێکۆلە‌رانە ئاوڕێکی جیددی داوەتەوە لە ناساندن و پێشینە‌ی مێژوویی موکریان و  دەستپێکی فەرمانڕەوایی موکریان لە میرسەیفەددین‌خانی موکری‌ڕا،  تا ناساندنی جەلالییەکان و … و گێڕانەوەی چۆنییە‌تی بە دەسەڵات‌گە‌یشتنی ئەمیرخان بە‌تایبە‌تی و، هە‌روەها بە‌وردی باس لە شەڕی قەڵای دمدم  دەکات. نووسەر لە بەشی کۆتایی‌دا ئاوڕ دەداتە‌وە لە چۆنییەتی دووبارە هێزگرتنەوەی فەرمانڕەوایانی موکریان.

کتێبی فەرمانڕەوایی موکریان لە نووسینی محەممەد جەمیل ڕۆژبەیانی بۆ یەکمجار ساڵی ۱۹۹۲ی زایینی لە بەغدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە. بەرپرسی چاپەمەنی ڕاژە لە وتووێژێکی تایبەتی لە گەڵ پێگەی هەواڵنێریی ماڵی کتێب کوردی ڕایگەیاند: «ئێمە وەک ستاڤی نە‌شری ڕاژە بە پێویستمان زانی ئەم کتێبە مێژوویی‌یە کە باسی مێژووی دەسەڵاتدارانی موکریان دەکات سەرلەنوێ چاپ و بڵاو بکەینەوە تاکوو بکەوێتە بەر دیدی خوێنەرانی سە‌ردەمیش، لە ڕەوتی چاپی ئەو کتێبەدا حەولمان داوە ڕێکەوتە مێژوویی‌یەکان بەراورد و هە‌ڵسە‌نگاندنی بۆ بکەین و ئەگەر هەڵەیەکی تێ‌دا هەبێت لە پەراوێزی کتێبەکەدا ڕێکە‌وتە درووستەکەی بۆ بنووسینە‌وە، لەم نێوەدا چەند شوێنێک هەڵەی تایپی هەبوو کە ڕاستمان کردووەتەوە و جێگایەک ڕێکەوتەکەی بە هە‌ڵە هاتبێت لە پەراوێزی کتێبەکەدا ئاماژەمان بە ڕێکەوتی درووستەکەی کردووە.

ئەم کتێبە بەبێ هیچ کەم‌وکوڕییەک، ڕێک وەک سەرچاوەی سەرەکی خۆی لە چاپ دراوەتەوە و ئێستا کەوتووەتە بەر دیدی ئێوە خوێنە‌رەوەی تامە‌زرۆی کتێبی بە‌نرخی مێژوویی.»

  https://t.me/kurdishbookhouse

 ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بەردینە، ڕۆمانێک ڕۆنراو له سەر بناغەکانی قایەت، مێژوو، بەیت و بن زاراوەیەکی کۆن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *