خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ڕانانی کتێبی «سەمای چارەنووس» بەرهەمی فەوزیە بەشارەت

ڕانانی کتێبی «سەمای چارەنووس» بەرهەمی فەوزیە بەشارەت

ڕانانی کتێبی «سەمای چارەنووس» بەرهەمی فەوزیە بەشارەت

“سەمای چارەنووس” دوو ساڵ پێش بە دیالێکتی گرووسی چاپ کرا. ئەوە هەوڵ ڕۆمانێک بوو بەم شێوەزارە لە لایەن فوزیە بەشارەت نووسرا. سەمای چارەنووس تا ماوەیەکی دیکە بە فارسی دەکەوێتە بەردەست خوێنەرانی فارسزمان.

سەمای چارەنووس دەقێکی یەکجار شاعیرانە بە تێکنیکی stream of consciousness لە زمان گێرەوەر و کارەکتەری سەرەکی ڕۆمان و بە بازدانی کات و هاتووچوو لە نێوان کاتەکاندا باسی ئەوینی کچ و کوڕێک دەکا کە ئاغای گوند ناهێڵێ بە یەک بگەن و کچە بۆ کوڕە تاوانبارەکەی خۆی دەستنیشان دەکا. ڕووداوەکان هێندێک جار بە شێوەی ڕێئالیسمی جادوویی دەگێردرێنەوە و نووسەر زۆر جار کەڵک لە هێماکانی سرووشتی وەردەگرێ. پەیوەندییەکانی کۆمەڵایەتی و تایبەتمەندیی ئینسانی ژێردەستەی سیستیمی ئەرباب ڕەعییەتی بەشێوەیەکی زۆر زانایانە لەناو دیالۆگەکاندن دەردەکەون. هاوکات چۆن ئەو سیستیمە هەموو ژیانی ئینسانە دەگرێتە دەست خۆی زیرەکانە نیشان دەدرێ. جار ڕاوی دەدوێ و جار لەڕێگای کێشانەوەی تابڵۆیەک کە هێستا تەواو نەبووە خوێنەر دەچێتە دەیان ساڵ پێشتر و دەزانین پەیوەندییەکانی ئێستا چۆن پێشتر داڕێژراون و ئێستا خەریکە هێندێکان قووت بدا.

خوێندنەوەی ئەو ڕۆمانە لە دڵەوە پێشنیار دەکەم، دەقێکی یەکجار جوان بە قەڵەمێکی بەهێزی ژنانە. لەمێژ بوو دەمویست لە ئارامی دا باسی ئەم ڕۆمانە بکەم بەڵام وەدیارە دنیا جارێ ڕووی ئارامی نابینێ هەر چۆن ئەسپەکەی ناو سەمای چارنووس بووک هەڵدەگرێ و بەرەو شوێنێکی دەبا…..

بەهیوای گۆڕانی چارەنووسەکان بەرەو شادی!

شەهلا دەباغی

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بەردینە، ڕۆمانێک ڕۆنراو له سەر بناغەکانی قایەت، مێژوو، بەیت و بن زاراوەیەکی کۆن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *