خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی «شەوی جۆزەردان» چاپ و بڵاوکرایەوە

کتێبی «شەوی جۆزەردان» چاپ و بڵاوکرایەوە

کتێبی «شەوی جۆزەردان» چاپ و بڵاوکرایەوە

نوێترین وەرگێڕانی دوکتۆر  موحسین ئەحمەد عومەر لە ژێر ناوی «شەوی جۆزەردان» لە لایەن  دەزگای فام چاپ و بڵاو کرایەوە.

وەرگێڕ لەم کتێبەدا  ئاماژە بە نەود شاعیری فەڕانسی لە کلاسیکەکانەوە تا نوێخوازەکان کردووە و بۆ هەر کام لەم شاعیرانە چەندین نموونەی شیعری هێناوەتەوە.

وەرگێڕ لەشێکی کتێبەکەدا دەڵێت:لەم کۆمەڵە شیعرەدا، کە ئێمە بە عیشقەوە وەرمانگێڕاوە ئەوپەڕی وردەکاریی زمانەوانی، کاری شێوازناسی و ڕوونبێژی و ڕەوانبێژی لێ بەکار هاتووە. فۆرم و ناوەرۆکی شیعرەکان پارێزگارییان لێ کراوە. تا ڕادەیەکی زۆریش زۆربەی وەرگێڕانەکان هەمان ژمارەی وشەی کوردییان وەک فرانسییەکە هەیە. ئەم کۆمەڵە شیعرە، لە بەراییەکانی هەر ێ شیعری ڕۆمانتیکی لامارتین و ئەلفرێد دوو مووسێ و ڤیکتۆر هوگۆ_ی تێدایە، لەگەڵ شیعرێکی پارناسی لۆکۆنت دولیل، ئەوانەی دی، هەموو شیعری نوێی سەدەی بیستەمن. شیعری فرانسی دەوڵەمەندە بە شێوازی هونەریی جۆربەجۆر و فۆرم و ئایدیا و وێنا و چەشەی ناوازەی گەڕان لە جوانی و هەقیقەت.


  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

نیشانه‌ناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ چیرۆکه‌کانی “سنوور” و “نوشتوو”دا

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *