خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / رێ‌وڕەسمی «لێکدانەوەیەک لەسەر وێژەی هاوچەری هەورامی» لە زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو

رێ‌وڕەسمی «لێکدانەوەیەک لەسەر وێژەی هاوچەری هەورامی» لە زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو

رێ‌وڕەسمی «لێکدانەوەیەک لەسەر وێژەی هاوچەری هەورامی» لە زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو

ڕۆژی ٧/١٢/١٤٠٢ ڕێ‌وڕەسمی «لێکدانەوەیەک لەسەر وێژەی هاوچەرخی هەورامی» لە هۆڵی خەییامی کۆلێژی زمان و وێژەی زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو. ئەم ڕێ‌وڕەسمە لە لایەن ئەنجومەنی خوێندکاری – زانستیی زانکۆی کوردستان و بە بەشداریی دوو بەڕێز، کوورش ئەمینی و فەرشید ڕۆستەمی لە دوو پەنلدا بەڕێوەچوو.

لەم دانیشتنەدا دوای وتەکانی بەڕێزان د. یەدوڵا پەشابادی، سەرۆک‌بەشی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان و عێرفان کەرەمی دەبیری ئەنجۆمەنی زانستی – خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان، لە سەرەتادا بەڕێز کوورش ئەمینی باسێکی ورد و توێژینەوەییی لەسەر مێژووی دەق و پەخشان، چیرۆک، کورتەچیرۆک و ڕۆمان و دواتر ڕۆڵی چاڵاکوانانی هەورامی و ئەنجۆمەنان لە بواری گەشەپێدان بە بەرهەمهێنانی پەخشانی زۆرتر بەم چەشنە زمانییەی کوردی پێشکەشی بەشداربووان کرد و هەروەها ناو و ناوی نووسەری بەرهەمەکان بەپێی دیرووکەوە خستە سەر باس. دواتر بەڕێز فەرشید ڕۆستەمی باسەکانی خۆیی لەسەر ڕەوتی شیعری هاوچەرخی هەورامی بە شێوازێکی ڕەخنەگرانە و بابەتی وەرگێڕان لەم بوارەدا پێشکەشی بەشداربووان کرد. ئەم دانیشتە لە لایەن مامۆستایانی و خوێندکارانی زانکۆ و بەڕێزانێک لە دەرەوەی زانکۆ پێشوازیی لێ کرا.

ئامادەکار: عێرفان کەرەمی

وێنە:

  https://t.me/kurdistanname

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «کانال کردستان‌نامە» مجاز است.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *