ژمارەی حەوتەمی گۆڤاری “بار هەڵبەست”بڵاو کرایەوە
ئەم ژمارە لە گۆڤاری “بار هەڵبەست” جگە لە هەڵبەستی کورمانجی، هەڵبەستی سۆرانی و زازاکیشی تێدایە.
هەروەها چەندین هەڵبەست لە زمانەکانی ئاڵمانی، ئەرمەنی، ئینگلیزی، ڕووسی و فەڕەنسی وەرگێڕاونەتەوە سەر زمانی کوردیی کورمانجی.
گۆڤاری “بار هەڵبەست” لەم ژمارەیەدا پەرژاوەتە سەر جوان قادۆ کە شاعیرێکی ڕۆژئاواییە و هاوپەیڤینێکی دوور و درێژی لە گەڵ کراوە. دوو شیعری ئەم شاعیرەشی تێدایە و هەروەها شیعرێکی دیکەش کە لە زمانی ئاڵمانییەوە وەریگێڕاوەتە سەر کورمانجی.
ئێدیتۆری گۆڤاری “بار هەڵبەست” لە لایەن مرادێ مرادانەوە ئەنجام دەبێت و ئەمەریکێ سدیقایێ، ئیبراهیم شادمان، مرادێ مرادان، یەحیا عومەری و ڕێبین محەمەد دەستەی نووسەرانی ئەم گۆڤارە پێک دێنن.
زۆر کەس بە ناردنی شیعرەکانیان لە گۆڤارەکەدا بەشدارییان کردووە. هووشەنگ نزاری، ڕێزان دلژەن، سدیق گۆریجان، ئیرفان ئامیدا و ئیحسان ئەسپار لەوانەن.
دواهەمین ژمارەی ئەم گۆڤارە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ۲۰۲۲ بڵاو کرابووەوە.
هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.