شیعر: تەنگانە
شاعیر: ئەحمەدی شاملوو
وەرگێڕ: ناسری حیسامی
خوێندنەوە: ناسری حیسامی
ته‌نگانه
دێن بۆن به ده‌مته‌وه ده‌که‌ن
نه‌کا ڕۆژێک وتبێتت خۆشم ده‌وێی.
دێن بۆن به دڵته‌وه ده‌که‌ن
ڕۆژگارێکی سه‌یره گوڵم.
خۆشه‌ویستی
له دارته‌لی قه‌راخ ڕێگه‌ی به‌ربه‌ستکراو
شه‌ته‌ک ده‌ده‌ن
ده‌یده‌نه به‌ر قه‌مچی و شهللاق
ده‌بێ ودمی خۆشه‌ویستی له که‌لێن و له په‌سیوی ماڵ په‌ستێون،
بیشارنه‌وه.
له کۆڵانی به‌ربه‌ستراوی سارد و سڕدا
ئاوردووه شیعر و سروود
ئاگری پێ ده‌که‌نه‌وه
باسی سه‌ره بیر کردنه‌وه
ڕۆژگارێکی سه‌یره‌گوڵم.
ئه‌وه‌ی شه‌وان ده‌رگا ده‌کوتێ
هاتووه چرا بخنکێنێ
ده‌بێ تیشکی ڕووناکایی له که‌لێن و له په‌سیوی ماڵ په‌ستێون،
بیشارنه‌وه.
وا قه‌سابان
سه‌ر ڕێگه‌کانیان گرتووه
تیغ و چه‌قۆی خوێناوییان به ده‌سته‌وه
ڕۆژگارێکی سه‌یره گوڵم.
توێ توێ بزه له برینی لێو داده‌تاشن
گۆرانی له برینی گه‌روو
ده‌بێ شه‌وق و شادمانی له که‌لێن و له په‌سیوی ماڵ په‌ستێون،
بیشارنه‌وه.
دێن قه‌ناری
به ئاگری یاس و سوێسن ده‌برژێنن
ڕۆژگارێکی سه‌یره گوڵم.
ئیبلیسی سه‌رکه‌وتووی سه‌رخۆش
له‌سه‌ر سفره‌ی شینی ئێمه شایی ده‌کا
ده‌بێ خودا له که‌لێن و له په‌سیوی ماڵ په‌ستێون،
بیشارنه‌وه.
❗️ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.