خانه / هه‌واڵه‌کان / پەیامی نەورۆزیی سەپەرشتی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان

پەیامی نەورۆزیی سەپەرشتی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان

پەیامی نەورۆزیی سەپەرشتی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی ڕاگەیاندنی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان؛ بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی هەتاوی، عوبەید ڕوستەمی، سەپەرشتی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان، وێڕای ڕێزلێنان لە تێکۆشانی ساڵی ڕابردووی چالاکوانانی بواری فەرهەنگ، هونەر، میدیا و قورئان، لە پەیامێکی نەورۆزیدا ڕایگەیاند: ” لە دەستپێکی ساڵی نوێی هەتاوی و پشکوتنی دووبارەی بەهاری سروشت، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی کۆنی نەورۆز لە ئێوە و بنەماڵەی بەڕێزتان، پێویستە هەموومان بە یەکگرتوویی نەتەوەیی و تۆکمەیی لە بنبڕ کردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرونا لەم وڵاتی فەرهەنگ و هونەرەدا، هەوڵبدەین و بە نواندنی تێکۆشانی کاریگەر لە فەزای مەجازیدا بە مەبەستی خولقاندنی فەزایەک لە هیوا و ئارامی بۆ کۆمەڵگایەک شیاوی باشترینەکان، بە مانەوە لە ماڵدا تا کۆتایی هێنان بەم مەترسیە تێبکۆشین.

بێگومان، فرمانی توانین، لە لایەن چالاکوانانی فەرهەنگی، هونەری و میدیایی ئەم پارێزگا مێژوویی و کۆنە کە ڕێشەی لە شارستانییەتی کۆنی ئێراندا هەیە، تێکەڵ بە ویستێک بیچم دەگرێ کە هەمیشە کوردستانی بەوپەڕی دڵۆڤانی و لێهاتوویی و نەترسییەوە بەرامبەر بە رووداوە سروشتی و کارەساتە تاقەتپڕووکێنەکان، خۆڕاگرتر کردووە.

لەو ڕووەوە تاکوو هەر هزرێک، جلی هونەر لەبەر نەکات، توانای مانەوەی نابێت، خاوەن هزر و هونەرەکانیش بەم کیانەوە، لە ساڵی نوێدا ڕووبەڕووی ئەم قەیرانە تەندروستییە دەبنەوە و دیسان شایەتی سەرکەوتنە نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکانی بەرهەم‌هاتووی ئافراندنە فەرهەنگی و هونەریەکانی هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆژنامەوانان دەبن.”

وێنه‌: هه‌واڵنێری بورنا

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ڕاگەیەندراوی خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *