خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کۆمەڵە چیرۆکی «با تفەنگەکان بێ دەنگ بن» بڵاوکرایەوە

کۆمەڵە چیرۆکی «با تفەنگەکان بێ دەنگ بن» بڵاوکرایەوە

کۆمەڵە چیرۆکی «با تفەنگەکان بێ دەنگ بن» بڵاوکرایەوە

لە چەند رۆژى رابردوودا کۆمەڵە چیرۆکێکی فەردین کەمانگەر بەناونیشانى (با تفەنگەکان بێ دەنگ بن) لەدووتوێی (۷۶) لاپەڕەدا بڵاوکرایەوە و ئیستا لە کتێبخانەکانى کوردستان دەستدەکەوێت.

با تفەنگەکان بێ دەنگ بن لە (۱۰) دە چیرۆک، لە فۆڕم و شێوازی جۆراوجۆر پێکدێت کە ئەمە ناونیشانەکانیانە: (گوڵدانەکانی دایکم، هەشتی مارس بوو، عاشق دەبێ بە سەرشێت بوونا بناسییەوە، هیوای شەو چلە، شاعیر و گوڵەباخ، گەڵاڕێزان، چەرخی گەردوون، شاعیر، تاوانبار، تفەنگەکان با بێدەنگ بن).

فەردین کەمانگەر

نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەدا دەڵێیت: «نووسینم بەو بۆنەوە هەڵبژارد چون دەتوانین لەم زەمەنە نامۆیەدا کە جیهان تووشی مۆدێڕنیتە و مۆدێڕنیزاسیۆن و ئاڵوگۆڕێکی یەکجار بووە، پەیامی خۆشەویستی، سوڵح و ئاشتی و هێمنایەتی خۆمان بە کۆمەڵگای جیهانی ڕابگەیێنین و دنیایەک دوور لە تەنگەژە، شەڕ و کوشتار بخولقێنین و ببینە پەیامبەرانی سوڵح و ئاشتی لە جیهاندا.»

فەردین سادق ئەییوبی

جێگای ئاماژەیە ڕووبەرگی کتێبەکە لە لایەن هونەرمەندی سنەیی فەردین سادق ئەییوبی نەخشێنراوە

ئەم بەرهەمە بە ئەژماری ۱۰۰۰ نوسخە و لە دووتوێی ۷۶ لاپەڕە، بە نرخی ۴۵ هەزار تمەن، لە لایەن وەشانگەی (تاڤگە) لە شاری سنە لە چاپ دراوە.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بەردینە، ڕۆمانێک ڕۆنراو له سەر بناغەکانی قایەت، مێژوو، بەیت و بن زاراوەیەکی کۆن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *