خانه / هه‌واڵه‌کان / پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەولەتی سلێمانی دەستیپێكرد‌

پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەولەتی سلێمانی دەستیپێكرد‌

پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەولەتی سلێمانی دەستیپێكرد‌

خولی پێنجەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەولەتی سلێمانی لە ۱۷ی دیسەمبەر چالااكیەكانی دەستیپێكرد‌و زیاتر لە ۳۵ ولاتی جیهان بەشداری تێدا كردووە.

لەم خولەدا بەشێوەیەكی چر و پر بەرنامەكانی خولی پێنجەم بەرێوە دەچێت‌و (شەهێن سابیر) بەرپرسی راگەیاندنی فێستیڤاڵەكەش دەلێت ” ئامانجمانە دەرگا لەسەر رێرەوی ئەكادیمیبوون بكەینەوە، جگە لە نمایشی فیلمەكان لەم خولەدا چەند پانێلێن بەرێوەدەچێت‌و ژمارەیەك سیمینار رێكدەخرێت، هاوكات لەم خولەدا ماستەر كلاسێكمان بۆ دەرهێنەرێكی گەورە كردۆتەوە كە بێبەرامبەر هەموو فیلمسازەكان تێیدا بەشداری دەكەن”.

لەخولی پێنجدا ۱۴۳ فیلم بەشداری دەكات‌و ۱۱۶ فیلم دەچنە كێبڕكێوە كە فیلمەكان لە چەندین ژانری جیاواز پێكهاتوون، هاوكات لەم خولەدا بەرێوەبەرنی فیستیڤاڵ دوو مژاریان كردە دروشمی فێستیڤاڵەكە كە یەكیكیان ناوخۆییە بەناوی (تراژیدیای كۆچ) مژارە جیهانیەكە (شێرپەنجەی زەوییە)، لەوبارەیەشەوە بەپرسی راگەیاندنی فێستیڤاڵەكە دەلێت ” مژارە جیهانییەكە بەو مانایە دێت پەیامێكی جیهانیمان هەیە لەئاست هەستكردن بەو مەترسییە گەورەی روبەروی ژینگەو مرۆڤایەتی دەبێتەوە كەدەمانەوێت پەیام ‌و گوتاری سینەما وەك بەرپرسیارێتی لەئاست لادانی پەرەدە لەسەر مەرتسیەكان‌و هاوكات دروستكردنی هۆشیاریەكی بەهێز بۆ روبەروبونەوەو بەرگرتن لەم مەترسیە دروست بكەین” .

ئێستا فێستیڤاڵ لە گەرمەی چالاكیەكانیدایەو زیاتر لە ۱۵۰ میوانی بیانی لەسلێمانی پایتەختی رۆشنبیرین ‌و بریارە رۆژی ۲۳ مانگ لەرێورەسمێكیتایبەت‌و شایستەدالەگەڵنمایشكردنی چەند چالااكیەكی جۆراوجۆر براوەی فیلمەكان خەلات وەربگرن كە كۆی خەلاتەكان بۆ ئەمسال ۱۸ خەلاتەو خەلاتی بینەر لەم خولەدا بۆ رێزگرتن لە بریاری بینەرەكانی زیاد كراوە.

چەند وێنەیێکی مەراسمی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەولەتی سلێمانی:

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بەردینە، ڕۆمانێک ڕۆنراو له سەر بناغەکانی قایەت، مێژوو، بەیت و بن زاراوەیەکی کۆن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *