خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی «من دوایین کوردم» بڵاوکرایه‌وه‌

کتێبی «من دوایین کوردم» بڵاوکرایه‌وه‌

 کتێبی «من دوایین کوردم» بڵاوکرایه‌وه‌

 کتێبی “من دوایین کوردم” نووسراوەی عارف کەریم قوربانی بە وەرگێڕانی مورتەزا مورادی (ئارما) لە وەشانخانەی “ماھتاب غەرب”، کرماشان چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ماڵی کتێبی کوردی، ئەم کتێبە لە لایەن عارف قوربانی نووسراوە و ئێستا کراوەتە فارسی بە ناوی “من آخرین کرد هستم”.

ئەم کتێبەی ئێستا لەژێر ناوی من دوایین کوردم، وێڕای پێشەکییەکی کورت سەبارەت بە کیمیابارانی ھەڵەبجە ھەڵگری بیرەوەرییەکانی سێ ژنە قوربانی ئەنفالی خەڵکی ھەڵەبجەیە کە پاش کیمیاباران دێنە ئێران و پاش ماوەیەک بە بەڵێنی ئەوەی کە شەڕ کۆتایی ھاتووە و ھەڵەبجە ئاوەدان کراوەتەوە دەگەڕێنەوە عێراق بەڵام نەک ھەڵەبجە بەڵکوو نۆگرە سەلمان چاوەڕێیان دەکات، قڵایەک لە بیابانەکانی باشووری عێراق کە ژمارەیەکی ئێجگار زۆر لە بەندکراوانی ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی تێدایە.

ئەم بیرەوەرییانە پێشتر لە کتێبی “مسافران مرگ” (شایەتحاڵەکانی ئەنفال) چاپ کراوە، بەڵام بە ھۆی گرنگبوون و جیاوازی چیرۆک و تایبەتمەندییەکانی بیرەوەری ئەم سێ ژنە قوربانییە لە کتێبێکی جیادا چاپ کراوە. ئەم کتێبە لە ھەرێمی کوردستان لەژێر ناوی حەفسە زارا گەلاوێژ چاپ کراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بەردینە، ڕۆمانێک ڕۆنراو له سەر بناغەکانی قایەت، مێژوو، بەیت و بن زاراوەیەکی کۆن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *