خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / «بەراوردی ئەدەبی» نوێترین کتێبی دوکتۆر موحسین ئەحمەد عومەر بڵاوکرایەوە

«بەراوردی ئەدەبی» نوێترین کتێبی دوکتۆر موحسین ئەحمەد عومەر بڵاوکرایەوە

«بەراوردی ئەدەبی» نوێترین کتێبی دوکتۆر موحسین ئەحمەد عومەر بڵاوکرایەوە

لە دوو توڵی (١٣٥) لاپەرەی قەوارە مامناوەندا، کتێبی (بەراوردی ئەدەبی)، کە لە نوسینی (د. موحسن ئەحمەد عومەر)ە کەوتە بەردیدەی خوێنەران.

ئەم نامیلکەیە چەندین بابەتی ئەدەبیی لە خۆ گرتووە وەک ( قوتابخانەکانی بەراوردی ئەدەبی، بەراوردی ئەدەبی و وەڕگێڕان، شێوازەکانی گواستنەوەی کاریگەری، سەفەرنامەو وێنای ڕۆژهەڵات، ڕۆژهەڵاتناسی، کاریگەرییە نوێیەکان، بنیاتناسی یان ستروکتورالیزم، تیۆری وەرگرتن و خوێندنەوە بەپێی قوتابخانەی کۆنستانس، کێشەی بەراوردی ئەدەبی و کێشەی ئەدەبی گشتی و تیۆری ئەدەبی، بەراوردی ئەدەبی و ئەدەبی نەتەوایەتی، بەراوردی ئەدەبی و ئێستێتیکا، کاتیگۆری جوانیناسی).

بایەخێکی تایبەتی ئەم کتێبە لەوەدایە بۆ یەکەمجار لەنێو ئەدەبی کوردیدا چەمکی “بەراوردی ئەدەبی” بە شێوە راستەقینەکەی خۆی دەخاتەڕوو، کە پێشتر بە هەڵە پێی دەوترا “ئەدەبی بەراوردکاری”. ئەمەش لەڕێگەی چەند سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی ئەوروپیەوە لەم کتێبەدا سەلمێنراوە.

نوسەر لەم نامیلکەیەدا پێمان دەڵێ: لە ڕوانگەی بەرواردی ئەدەبییەوە، هەر تێکستێک دەیگری، هی سەردەمێک هی هەر کەسێک و هەر ناوەندێک بێ، لەگەڵ بەرهەمێنانی راستەوخۆ هەڵکەوتێکی بەراوردکارانەی هەیە، تێکستی پاک و دوور لە کاریگەری لە ئەفسانەیەک زیاتر نییە.

هەموو تێکستێک لەناو تۆڕێک لە پەیوەندی پڕ لە ئایدیا، وێنا، مەجاز، شێوازو فەرهەنگ لە دایک دەبێ، بۆیە بەراوردی ئەدەبی دەبێتە گواستنەوەو گەڕان لە بنیات و تایپ و کاریگەری و مێژووی پەیوەندییە ئەدەبییەکان.

سەرچاوە: ڕەخنەی چاودێر

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ئاوڕدانەوەیەک لە ژیان و بەرهەمەکانی لەیلا ساڵحی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *