خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کۆڕی پەردەلادان لەسەر کتێبی “مەڵکەی جوانڕۆیی” بەڕێوە چوو

کۆڕی پەردەلادان لەسەر کتێبی “مەڵکەی جوانڕۆیی” بەڕێوە چوو

کۆڕی پەردەلادان لەسەر کتێبی “مەڵکەی جوانڕۆیی” بەڕێوە چوو

ڕۆژی چوار شەممە ۹ی پووشپەڕی ۱۴۰۰ی هەتاوی، لە کۆڕێکی تایبەتدا لە ئاواییی سەفیاوای سەر بە ناوچەی دەوروبەری شاری جوانڕۆ، پەردە لەسەر کتێبی “بەشێک لە بەرهەمەکانی مەڵکەی جوانڕۆیی” بە بەشداریی کۆمەڵێک لە ئەدیبان، شاعێران، هونەرمەندان و خزمەتکارانی کولتوور و ئەدەب، ئەنجومەنە فەرهەنگی و ئەدەبی و هونەرییەکان و کۆمەڵێک لە خەڵکی شاری جوانڕۆ و گوندی سەفیاوا، لەسەر گۆڕی جیهانئارا خانم لە سەفیاوا، لا درا.

غەفار ئیبراهیمی

کتێبی بەشێک لە بەرهەمەکانی مەلیک عەلی مرادوەیس ناسراو بە (مەڵکەی جوانڕۆیی) شاعێری سەدەی ۱۲ و ۱۳ی مانگی بۆ یەکەمجار لە شاری جوانڕۆ چاپ و بڵاو بووەوە.

یاسین محەمەدی

ئەم کتێبە لەلایەن “غەفار ئیبراهیمی” ناسراو بە (سارۆ) و “یاسین محەمەدی”یەوە کۆ کراوەتەوە و بە هاوکاریی بڵاڤۆکی ماپریسی جوانڕۆ بڵاو بووەتەوە، ئەو بەرهەمە ئەدەبییە لە ۱۰۵ لاپەڕەدا بەرهەم هاتووە و نزیک بە ۷۰۰ بەیت شیعری لەخۆ گرتووە.

مەلیک عەلی مرادوەیس ئەدیب و زانای ناوچەی جوانڕۆ کە ناسراوە بە مەڵکەی جوانڕۆیی، یا مەڵکەی سەفیاوایی، یەکێکە لە شاعێران و هەڵبەستوانانی لێهاتووی سەدەی ۱۲ و ۱۳ی مانگی کە لە خزمەتی مامۆستای پایەبەرزی ئەو سەردەمەدا “مەلا خدری ڕواری” خوێندوویەتی و دواتر وەکوو زانا و ئەدیبێکی ناوداری ناوچەی جوانڕۆ دەرکەوتووە و هێندێک لە زانایان پێیان وایە کە مەولەویی شاعێر سەرەتای خوێندنی لە خزمەتی مەڵکەدا بووە و فەنی شێعر لەوەوە فێر بووە.

نزیک بە ساڵی ۱۲۴۰ی مانگی لەسەر بانگهێشتی ئەمانوڵڵا خانی والیی پارێزگای سنە لە ئیمارەتی ئەردەڵانەکان دەڕواتە شاری سنە و دەبێتە مامۆستا و وانەبێژی مزگەوت و حوجرەی دارولئیحسانی ئەو شارە، کە ئێستا بە مزگەوتی جامیعەی شاری سنە بەناوبانگە.

گرنگترین و ناسیاوترین بەرهەمی شێعری مەڵکەی مرادوەیس، کتێبی “شیرین و خوسرەو” بووە کە بەداخەوە هیچ زانیارییەک لەسەری نییە.

ئامادەکار: نووشین مەحموودی

 ببنە ئەندامی “ماڵی کتێبی کوردی”:

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بەردینە، ڕۆمانێک ڕۆنراو له سەر بناغەکانی قایەت، مێژوو، بەیت و بن زاراوەیەکی کۆن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *