خانه / تازه‌ چاپکراوه‌کان / دەربارەی ڕۆمانی قورسایی ڕازەکان نووسینی “ئـاکی شـیــمازاکی”

دەربارەی ڕۆمانی قورسایی ڕازەکان نووسینی “ئـاکی شـیــمازاکی”

 

ناساندنی کتێبی«ڕۆمانی قورسایی ڕازەکان» نووسینی “ئـاکی شـیــمازاکی”

ناسنامه‌ی کتێب: «ڕۆمانی قورسایی ڕازەکان»؛ نووسینی ئـاکی شـیــمازاکی؛ وه‌رگێڕ: سەلاحەدین بایەزیدی؛ چاپ: یەکەم  ٢٠١٨؛ وەشانخانە: غەزەلنووس

کارۆ حسێن

ژیان پـڕە لـە ڕووداو و بەسەرهاتـی سەرنجڕاکێش، نووسەرانیش بەتێکەڵکردنـی خەیاڵ و پاشخانێکـی مەعریفیەوە هەندێک لەم ڕووداوانە  دەنـووسنەوە و دەیگەیەنن بـە خوێنەران، بەڵام کاتێک دەقـێک بـەو مەبەستە دەنووسرێت یان دواتـر لەسەری دەنـووسـرێت ڕۆمـان یـان چیرۆک، ئـەوە نـابێت تەنهـا گێڕانـەوەی چیرۆکـێکـی ڕووت بێت بەڵـکـو دەبێت نـووسـەر چـەنـد بنەمایەک جێبەجـێ بکات لەنـووسیندا و گـرینگی بـە زمان و چنین و شێوازی گێرانەوەش بدات و بەرپرسیاربێت لـەتەواوی نـووسـراوەکـەی. یـەکـێک لـەو ڕۆمانانەی تـازە کەوتوەتـە کتیبخانەکانەوە، ڕۆمانـی (قــورســایــی ڕازەکــان)ە کـە ناوەنـدی غـەزەلـنـووس چـاپ و بڵاوی کردۆتەوە.  کـە دەکرێت نـاوی بنێین شـاکـار و خـوێندنەوە و هەڵوێستەمان لـەسـەری هـەبێت.

ئەم ڕۆمانە لە نووسینی خانمە نووسەری ژاپۆنی (ئـاکی شـیــمازاکی)یە و لە فەڕەنسییەوە (سەلاحەدین بایەزیدی) کـردوویـە بەکوردی.

ڕۆمانەکـە پێکدێت لـە پێنج بەش، کە بەڕای ئێمە ئاساییە لەهەر کامەیانەوە دەست پێبکەیت و لـە هەر کامەیانەوە کۆتایـی پـێ بهێنیت، گێڕەرەوەی بەشەکان جیاوازی هەیـە و پەیوەندیان پێکەوە نییە لە گێرانەوەدا، بـەڵـکـو هـەر یەکـەو بـەپێـی زانین  و تێگەیشتنی خۆی ڕووداوەکە دەگێڕێتەوە، بەڵام ئەوەی ئەم ڕۆمانە دەکات بەزنجیرە ئەوەیە کە هیچ گێڕەرەوەیەک گێڕەرەوەی هـەمـوو شـت زان نییە و هـیـچ کامێکیان خـوێنەر نـاگەیەنن بـەتەواوی زانیاریەکان. بـۆیە خـوێنەر دەبێت تـەواوی بەشەکان بخوێنێتەوە بۆئەوەی سەرجەم نهێنی و ڕازەکانی ئەم ڕووداوە بزانێت.

 

?چیرۆکی ڕۆمانەکە

مـاریـکـۆ ئەوکچەی لەتەمەنـی ١٥ ساڵیدا خانەی بێسەرپەرشتان بەرەو ماڵێکـی تەنیا و کارکردن لە کۆمپانیایەکـی کەلوپەلـی دەرمانخانە جێدەهیڵێ و دوای ساڵێک توشی بە توشی (جەنابی هـۆریب)ەوە دەبێت. ئەو پیاوەی نـاڕاستگۆیانە لەگەڵیدا مامەڵە دەکـات. لـەکاتێکـدا ئـەو یەکـەم  جـارە کەوتـووەتـە ژێــر کـاریگەری پیاوێکەوە. ڕووداوەکـانـی ڕۆمانەکـە هـاوکاتـە لـەگـەڵ بـۆردوومانـە ئەتۆمییەکەی هـیـروشیما و ناگاساکی لە لایەن ئەمریکاوە، بەڵام خوێنەر تەواوی سەرنجەکانی لەسەر ڕووداوە گـەورەکـەوە دەگوازیتەوە سـەر ڕووداوێـکـی کۆمەڵایەتـی. کـە دەشێت قـوربانیەکانـی لـەچەنـد کەسێک تێپەڕ نـەکـات بـەڵام تراژیدیایەکە پڕ لە تاڵی…

ئەمـە هێڵـی گشتـی ڕۆمانەکەیە، بەڵام خـوێنەر لەهـەر بەشێکدا بە نهێنی و زانیاری تـازەتـر دەگات. لـەبارەی ڕووداوەکەوە.

لەو شوێنەی گێڕەرەوەکان دەگەن بە باسکردنی ڕووداوێکـی هـاوبەش نووسەر بەکورتی کۆتایی پـێ هێناوە و لەوشوێنانەشی ڕووداوەکە تاکەکەسین، نـووسەر بواری پێویستـی بە گێڕەرەوەکان داوە ڕووداوەکان بگێڕنەوە. کە ئەمەش وادەکات خـوێنەر هـەمیشە چێژ لە خوێندنەوەی وەربگرێت و بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی زانیاریەکی تازەتر بێت لەبارەی ڕووداوەکانەوە کە لـە گێڕەرەوەکانی تر نەیبیستبێت و بۆ گێڕەرەوەکانی تریش جێگای پرسیار و بیرلێکردنەوە بوونە.

١- تـــســـووبـــاکـی
٢- هـــامـــاگــووری
٣- تـــســــــووبــــام
٤- واسوورەناگووسا
٥- هــــــۆتــــــاروو

لەبارەی ناونیشانی بەشەکانەوە. لەهەر بەشێک مانا و ڕازەکان بۆ خوێنەران ئاشکرا دەبن. کارەکتەری گێڕەرەوەی بـەشەکـە  دەناسیت و جێگەی لە ڕووداوەکان و کاریگەریەکانی ڕووداوەکە لە سەری دەزانیت. وەک وتمان ئەگەرچی بە خویندنەوەی یەک بەشیش سەرەتـا و کـۆتایـی ڕووداوەکە دەزانیت، بـەڵام  بـۆ گەیشتن بـەتەواوی لایەنەشارەوەکان و ڕازەکـانی  پێویستـە سەرجەمیان بخوێنیتەوە، چونکە هیچ گێڕەرەوەیەکیان هەموو شت زان نییە.

کارۆ حسێن

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ بەشێک لە ئاڵۆزییەکانی کتێب و وتاری کوردی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *