خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ڕۆمانی «هانا» بەرهەمی ڕەند زارعی بڵاوکرایەوە

ڕۆمانی «هانا» بەرهەمی ڕەند زارعی بڵاوکرایەوە

ڕۆمانی «هانا» بەرهەمی ڕەند زارعی بڵاوکرایەوە

”هانا”، وێنای هانای پەنگخواردووی نەتەوەیەکە کە نەک هەر خاک، تەنانەت باوەڕە ئاسمانییەکانیشی هی خۆی و تایبەت بە خۆیین. لەم ڕۆمانەدا، خەوە قورسەکەی ”هانا” بۆ کارەساتی چارەنووسی کوردان، دابڕانی کۆرپە لە دایک بە دابڕانی کورد لە نیشتیمانەکەی،  هێمای حەوتەوانە و تاریکی بۆ هێمای ئایینە کوردییەکان (یارسان و ئێزدی)، شمشاڵ بۆ جوانپەرستیی جیهانبینی تاکی کورد و کۆچ بۆ خەمێکی بە کۆمەڵ و گشتی کوردان ڕاوەستاوە.

”هانا” کورتەڕۆمانە. گێڕانەوەیەکی تڕاژدیدییە کە بە زمانێکی ساکار داڕێژراوە. لە ناو ڕستە کورت و وشە ساکارەکاندا، کۆمەڵێک هێما خۆیان حەشار داوە کە بۆ مەبەستەکانی نووسەر لە دەرەوەی دەقەکە ڕاوەستاون. هەرچەندە نووسەر لە سەرەتا و کۆتاییدا ئاماژەیەکی کورتی بە ئایینی میترایی و باوەڕە کۆنەکانی خەڵکی کورد داوە، بەڵام زۆر شت هەروا بۆ لێکدانەوەی خوێنەر بەجێ ماون. خوێنەر دەکرێ هەر لە ناوی ”هانا”وە بیری بۆ ئەوە بچێ کە دەکرێ هانا، ناوی خوایەکی میترایی یان ”هانای نەتەوەیەک” یاخوود گەڕاندنەوەی باوەڕبەخۆبوونی کورد بێ بۆ کورد کە خاوەنی چ شارستانییەک و مێژوویەکە. لەم ڕۆمانەدا تاریکی لە بەرامبەر ڕووناکیدا ڕاوەستاوە و هەموو ڕووداوەکان لە تاریکیدا ڕوو دەدەن کە دەکرێ هێمایەک بێ بۆ تاریکبوونی ژیان یان تڕاژیدیای ژیان کە بە هێزی باوەڕ و ئاگر ڕوون دەبێتەوە. خوێنەر دەتوانێ تاریکی و مۆسیقا و حەوتەوانە و پیر و سێمبولەکان لێک گرێ بدا و باوەڕە کۆنەکان لە زمانی گێڕانەوەکەدا دیاری بکات.

-”…. بە گوێی ژەنیارەکەدا دەیچرپاند: من مێژووی دزراو، من دیرۆکی حاشالێکراو و شاراوەم. من هۆری، من هیتی، من میتانی، من گۆتی، من ماننا و لۆلۆم. من سەککا، من کاردۆس، من ماد و ساسانم. منم ئیزەدی و یارسانم، من میترام!”

 لەبەشێکی کتێبەکەدا هاتووە:

-”… بیری کەوتەوە هەر ئەو شەوە تەنانەت هەستایە سەر پێ و هاوار و هانای بۆ ئاسمان برد، یا هانا، بەهانامانەوە بێ. یا مەلەک تاوس، یا سوڵتان سەهاک، پەنامان بدن. یا پیرشالیار، یا پیر، یا پیرانی حەق، ئەوەڵ و ئاخر یار یارمەتیمان بدەن. کەچی ڕێژنەیەک گوللەی جەندەرمە بەرەو ئاسمان و قاقای پاسەوانەکان لەوبەری زەلکاوەکە ناچاریان کرد دامووکێتەوە و لەجێی خۆی دانیشێتەوە…”

ڕۆمانی ”هانا”، بەرهەمی ڕەند زارعی-یە کە لە وڵاتی سوید، لەلایەن چاپەمەنی ٤٩کتێب ۴۹books و بە زمانی کوردی (کوردیی ناوەند) لە ساڵی ٢٠٢٢ چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بەردینە، ڕۆمانێک ڕۆنراو له سەر بناغەکانی قایەت، مێژوو، بەیت و بن زاراوەیەکی کۆن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *