خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / وتووێژێک لە گەڵ تەلعەت تاهیر سەرۆکی پێشانگای کتیبی ٢٥مین فێستیڤاڵی گەلاوێژ

وتووێژێک لە گەڵ تەلعەت تاهیر سەرۆکی پێشانگای کتیبی ٢٥مین فێستیڤاڵی گەلاوێژ

وتووێژێک لە گەڵ تەلعەت تاهیر سەرۆکی پێشانگای کتیبی ٢٥مین فێستیڤاڵی گەلاوێژ

بەڕای ئێوە وەک شاعیر و نووسەرێک، یوبیلی زیوینی یادی فێستیڤاڵی گەلاوێژ چ پەیامێکی بۆ کۆمەڵگای ڕۆشنبیری و کەلتووریی هەیە؟

پەیامی سەرەکی هەر ۲۴ فێستیڤاڵ بریتییە لە ئەوەی کە پێویستە هەموو نەتەویێک، هەموو کۆمەڵگایەک، ناوکە ژیاریە شارستانییەکەی، بریتی بێت لە کولتوور، فەرهەنگ، ئەدەبیات و هونەر. بۆ نموونە شتێک هەیە کە پێی دەڵێن مۆدێرنیتەی مادی کە بینایی گەورە و هتدە، ئەمە گرنگە بەڵام لە ئەوە گرنگتر مۆدێرنیتەی فکری، کولتووری و فەرهەنگییە. ئیش کردن لە ئەو بوارە میللەتان بە زیندوویی دەهێڵێتەوە. دەبێت بزانین پەیامی گشتی ئێمە و ئەوەی کە لە کۆتایی بۆ ئێمە دەمێنێتەوە ناوکە کولتووری، فەرهەنگی، هونەری و ئەدەبییەکەیە. ئەوەی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ گرنگی پێدراوە ئەمەیە.

گرنگیی ئەدەبیات و ڕۆشنبیری و فێستیڤاڵە ئەدەبی و فەرهەنگییەکانی وەک گەلاوێژ لە کوێدان؟

لە حەفتا و شەستەکاندا سیمای ئێمە مامۆستا عەلائەدین سەجادی، هێمن موکریانی و قانع بوو، بەڵام ئێستاش کەس نازانێت لە چلەکاندا پارێزگاری سلێمانی کێ بووە بەڵام هەموویان حاجی تەوفیق پیرەمێرد، تاهیر بەگی جاف و موختار بەگی جاف دەناسن. کەوایە ئەوە دەمێنێتەوە لایەنە کولتوورییەکەیە. دەبێت سەندیکاکانی هونەرمەندان، نووسەران، حکومەت، دەزگا ڕەسمییەکان، کۆمەڵگای مەدەنی و میدیاکان هەموو دەبێت هاریکار بن. نابێت کۆمەڵگای کوردی ناوکەکەی بازرگانی، نەوت و هتد بێت، دەبێت ناوکەکەی هونەر، بیرکردنەوە، فیکر و هۆشیاری بێت.

ئەگەر بگەڕێینەوە سەر بەڕێوەچوونی بیست و پێنجەمین فێستیڤاڵ وەک دیاریکراوە بەڕێزتان سەرۆکی پێشانگای کتێبی فێستیڤاڵن، چەند دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە بەشداریان کردووە و چەندیان کوردین؟ چەندیان کاری بێجگە لە کوردی وەکوو عەرەبی، فارسی و هتد دەکەن؟ و چەند وڵات بەشداری کردووە؟

سی و حەوت دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە بەشداری کردووە. حەڤدەی عەرەبییە کە لە لوبنان، مەغریب، جەزائیر، میسر، سوورییە و عێراق و چاپەمەنییە کوردییەکانی ئێران و تورکیا بەشداریان کردووە. دەبێت ئەوەش ڕابگەیێنم کە لە کۆی گشتیدا ٩ هەزار ناونیشان هاتووە.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بەردینە، ڕۆمانێک ڕۆنراو له سەر بناغەکانی قایەت، مێژوو، بەیت و بن زاراوەیەکی کۆن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *