خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / حەوتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دابڕان و پێنجەمین کۆنفرانسی فێمێنیزمی ڕۆشنگەریی

حەوتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دابڕان و پێنجەمین کۆنفرانسی فێمێنیزمی ڕۆشنگەریی

حەوتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دابڕان و پێنجەمین کۆنفرانسی فێمێنیزمی ڕۆشنگەریی

 تەوەرەکانی کۆنفرانس

یەکەم / تەوەرەکانی پلاتفۆرمی دابڕان

۱- کوردەواری و ڕۆشنگەری (ڕێباز و ئایینزاکان، پێگەیان لە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی کۆمەڵدا)

۲- بیرکردنەوەی رەخنەیی، کرانەوە و داخرانی ئەقڵ.

۳- ئالنگارییەکانی پەروەردەی هاوچەرخ لە هەرێمی کوردستاندا

۴- زانست و بیرکردنەوەی نەریتگەرایی.

۵- جێگەوتەکانی جیهانگیری لەسەر تیرۆر و توندوتیژی

 

دووەم/ تەوەرەکانی فێمێنیزمی ڕۆشنگەریی

۱- ئایینەکان و شوناسی ژن

۲- فێمینیزم (ڕۆشنگەریی، ئاکار، خێزان)

۳- وێنەی ژن لە کەلتووری کوردیدا (زمان، ئەدەب، هونەر)

۴- جێندەر، جەستە، پەروەردە (رۆڵی ژنان بەرهەمهێنانەوەی جیاوازی جێندەریدا)

۵- نەریتی ژنکوژی

۶- واقیعی ژن لە کۆمەڵگای گریمانییدا (سایبەر)

 ڕێکەوتە گرنگەکانی کۆنفڕانس

– ڕاگەیاندنی کۆنفڕانس(۲۰۲۲/۹/۱۰)

– کۆتا ڕۆژ بۆ ناردنی تەواوی توێژینەوەکان (۲۰۲۲/۱۱/۱)

– وڵامی پەسەندکردنی توێژینەوەکان (۲۰۲۲/۱۱/۱۰)

– ئەنجامدانی کۆنفرانس ڕۆژانی (۲۰۲۲/۱۱/۲۶٫۲۷)

 ڕێنماییە گشتییەکانی نوسینی توێژینەوەکان

۱- پەیڕەوکردنی سەرجەم بنەماکانی توێژینەوەی زانستی(پوختە، پێشەکی، میتۆدی توێژینەوە، ئەنجام، پەراوێز، سەرچاوە).

۲- توێژینەوکان لە نێوان (۲۰۰۰- ۴۰۰۰) وشەدا بێت.

۳- پەیڕەوی فونتی (یونیکۆد- گۆران) بکرێت.

۴- سەرجەم ناونیشانە سەرەکی و لاوەکییەکان بە قەبارەی (۱۶) بنووسرێت و بۆڵد بکرێت.

۵- ناوەرۆک بە قەبارەی (۱۴)، پەراوێز و سەرچاوە بە قەبارەی (۱۲) بنووسرێت.

 تێبینی:

۱- ناردنی توێژینەوەکان بۆ ئیمەیلی فەرمی کۆنفڕانس دەبێت، کە بریتییە لە ئیمەیلی خوارەوە:
Conferancedabran7@gmail.com

۲- بۆ پەیوەندی زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە موبایلەی خوارەوە

۰۷۷۰۱۵۹۹۸۲۰

۰۷۵۰۱۸۴۰۸۰۸

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کتێبی «مۆنادۆلۆژیی دەق» بەرهەمی حەمەی کەریمی بڵاوکرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *