خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی «ڤلادیمیر نابۆکۆف و بەدگۆڕانی کافکا» بڵاوکرایەوە

کتێبی «ڤلادیمیر نابۆکۆف و بەدگۆڕانی کافکا» بڵاوکرایەوە

کتێبی «ڤلادیمیر نابۆکۆف و بەدگۆڕانی کافکا» بڵاوکرایەوە

ناسنامەی کتێب: «ڤلادیمیر نابۆکۆف و بەدگۆڕانی کافکا»، ئامادەکردن و وەرگێڕانی: سەڵاح حەسەن پاڵەوان، چاپەمەنی ماڵی وەفایی، هەولێر ٢٠٢٢.

کتێبی ڤلادیمیر نابۆکۆف و بەدگۆڕانی کافکا، لە چاپکراوەکانی ماڵی وەفاییە، ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە، ئەم کتێبە لە پێنج بەش پێکهاتووە بەشی یەکەمیان بریتییە لە ژیاننامەی ڤلادیمیر نابۆکۆف بەپێی پێڕست و ساڵە گرنگەکانی تەمەنی. بەشی دووەم ( دەربارەی ڕۆمانی ”لۆلیتا”) ئەو ڕۆمانەی بووە هۆی ناساندنی نابۆکۆف، بەشی سێیەمی چاوپێکەوتنێکی دوورودرێژ دەربارەی بەرهەم و ڕۆمانەکانی، بەتایبەت ڕۆمانی لۆلیتا و هەروەها قسەکردن لەسەر کارە وەرگێڕانەکانی بە تایبەت وەرگێڕانی بەرهەمەکانی پۆشکین لە زمانی ڕووسییەوە بۆ سەر زمانی ئینگلیزی، بەشی چوارەم: نابۆکۆف شیکردنەوەیەکی دووردرێژ دەکات بۆ ڕۆمانی بەدگۆڕان ( ١٩١٥)ی فڕانس کافکا، کە لە نێوان ساڵانی ١٨٨٣- ١٩٢٤ ژیاوە،

سەڵاح حەسەن پاڵەوان

ئەم بەشە ڕووبەڕێکی دوورودرێژی کتێبەکەی داگیرکردووە، نووسەر بە شێوازی خوێندنەوەی ڕۆمانەکە و شیکردنەوەی کارەکەتەرەکانی دەچێتە وێزەی وردەکارییەکانی نێو ڕۆمانەکەی کافکا و کەسایەتی و پاڵەوانی سەرەکی ئەم کتێبە، لە دەستپێکی ئەم شیکردنەوەدا دەڵێت ( لەم نووسینەدا دەمەوێ وتووێژ لەسەر خەیاڵ و واقیع بکەم، هەروەها باس لەو پەیوەندییە بکەم کە پێکەوەیان دەبەستێتەوە.) بۆیە ئەم بەشەی تایبەتی خۆی هەیە بەهۆی داگیرکردنی ڕووبەرێکی توانای نووسەر. دوابەشی ئەم کتێبە بریتییە لە هەندێ لە نامەکانی نابۆکۆڤ کە بۆ هاوسەرەکەی ( ڤیرا) نووسیویەتی، ئەو نامانە مێژووی هەمەچەشن و شوێنی هەمەجۆریان گرتووەتە خۆی، هەر کاتی خۆشی ئەم نامانە لە کتێبێکی تایبەتدا بڵاوی کردووەتەوە، ئێمە هەندێک لەو نامانەمان کردووە بە کوردی. کتێبەکە بە سوودوەرگرتن لە چەندین سەرچاوە و زمانی جیاجیا کۆکراوەتەوە و ئامادەکراوە.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بەردینە، ڕۆمانێک ڕۆنراو له سەر بناغەکانی قایەت، مێژوو، بەیت و بن زاراوەیەکی کۆن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *