خانه / تازه‌ چاپکراوه‌کان / “قامەتی نوشتاوەی ڕاوێستان” لە پێشانگای نێونەوەیی کتێبی سنە

“قامەتی نوشتاوەی ڕاوێستان” لە پێشانگای نێونەوەیی کتێبی سنە

ناسنامه‌ی کتێب: “قامەتی نوشتاوەی ڕاوێستان”، جەماڵ مەڵایی، ، نه‌شری گوتار، ۱۳۹۸هه‌تاوی.

 

پێگه‌ی هه‌واڵنێریی «ماڵی کتێبی کوردی»_نوێترین بەرهەمی شێعری ” جەماڵ مەڵایی” لە ژێر ناوی قامەتی نوشتاوەی ڕاوێستان لە چاپ دراوە.

ئەم کتێبە وەک سێهەمین بەرهەمی ئەو لە لایەن ناوەندی گوتارەوە چاپ بووەو لە نۆهەمین پێشانگای نێونەتەوەیی کتێبی سنە کە ۱۰ هەتا۱۵ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە سنە بەڕێوە دەچێت کەوتوەتە بەر دەستی خۆێنەران.

شیاوی ئاماژەیە ڕێ وڕەسمی پەردەلادان لەم بەرهەمە شێعرییە روژی شەممە واتە سبەینێ لە کاتژمێر ۴ هەتا ۵/۳۰ خولەک لە پێشانگای کتێبی سنە بەڕێوە دەچێت.

لەم شاعیرە کوردە بەرهەمە شێعرییەکی تر بە ناوی” عەکسێکی تەواو قەد لە مردنم” ساڵی ۹۳ی هەتاوی چاپ بوو کە توانی خەڵاتی کتێبی کوردی برایم یونسی و خەڵاتی فستیواڵی ئەدەبی مەولەوی کورد بباتەوە.

هەروەها جەماڵ مەلایی ساڵی پاریش کتێبە شێعری” ئیسماعیل” بەرهەمی نووسەر ورەخنەگری بەناوبانگی ئێرانی “ڕەزا بەراهەنی” وەرگەڕاندە سەر زمانی کوردی و لە لایەن چاپەمەنی غەزەڵنووس لە سلێمانی بڵاو کرایەوە.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کتێبی «مژاوا» بە قەڵەمی جان دۆست وەرگێڕان کرایە سەر زمانی کوردی سۆرانی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *