کۆڕیادێک بۆ پرۆفیسۆر عیزهدین مستهفا رهسوول
بە بۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و بیرمەندی ناسراوی کورد، پڕۆفیسۆر عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ، ڕۆژی شەممە ۱۳ی ڕەزبەڕ، لە پەرواێزی پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی کوردستاندا، کۆڕیادێک بە ئامادەبوونی دوکتۆر سالار عوسمان و دوکتۆر بەختیار سەجادی و بەشداریی نووسەران و چالاکوانانی فەرهەنگیی کوردستان لە کاتژمێر ۱۷:۳۰ تا ۱۸:۳۰ لە ژووری دانیشتنی ساڵۆنی گشتیی پیشانگا نێونەتەوەییەکانی سنە بەڕێوە دەچێت.