ژمارەی ٥ و ٦ی گۆڤاری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی ئاوزین لە یەک بەرگدا بڵاوکرایەوە.
ڕاوێژکار دوکتۆر یەدوڵا پەشابادی
سەرنووسەر شلێر ڕەحمانی
بەرپرس سەرگوڵ ئارەش
لۆگۆ نادیا ڕەحمانی
فایلی تایبەت بە ژمارەی ٥ سەبارەت بە مامۆستا عەلی حەسەنیانی
فایلی تایبەت بە ژمارەی ٦
سەبارەت بە خاتوو نەزەند بەگیخانی.
لە بەشی تایبەت بە ژمارەی ٥ دا ژیاننامەی مامۆستا عەلی حەسەنیانی خراوەتە بەرچاو و هەروەها ئاوڕ دراوە بە بەرهەمەکانی و کورتەیەک بۆ ڕۆمانەکانی و کتێبی ڕەخنەکەی نووسراوە.
لە بەشی تایبەت بە ژمارەی ٦دا سەرنووسەر هەڤپەیڤینێکی بووە لەگەڵ خاتوو نەزەند بەگیخانی سەبارەت بە پێوەندیی شیعر و فەلسەفە و کۆمەڵگا.
هەروەها وتارێکی خاتوو نەزەند بەگیخانیمان داناوە بە ناونیشانی:
بۆچی هەڵسوکەوتی داعش لگەڵ ژنانی ئێزدی وەکوو کۆمەڵ کوژییە؟
بابەتە گرنگەکانی دیکە بریتین لە:
کارەسات و ئەدەب و هونەری کوردی/ دوکتۆر بەختیار سەجادی
ڕانانی کتێب:
ڕوانینێک بۆ ڕۆمانی “هەناسەبڕکێ” / بەرهەمی فەرهاد گۆران
ستانداردە پسپۆڕییەکانی نڤیسیاری
بەشی تایبەت بە فیلم و سینەما کوردی
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.