خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کورتە پێناسەیەکی کتێبی “تحلیلی بر افکار و آثار علّامه مُلّا عبداللّه احمدیان”

کورتە پێناسەیەکی کتێبی “تحلیلی بر افکار و آثار علّامه مُلّا عبداللّه احمدیان”

کورتە پێناسەیەکی کتێبی ” تحلیلی بر افکار و آثار علّامه مُلّا عبداللّه احمدیان”

پێگه‌ی هه‌واڵنێریی «ماڵی کتێبی کوردی»، کتێبی ” تحلیلی بر افکار و آثار علّامه مُلّا عبداللّه احمدیان” لە نووسینی ڕێزدار “ناسر عەلیار” لە ۳۰۴ لاپەڕەدا و لە لایەن ئینتشاراتی “ئاڵای ڕووناکی” لە ساڵی ۱۳۹۵ دا و لە تیڕاژی ۲۰۰۰ بەرگ دا بڵاو بۆتەوە.

لە پێشەکی ئەو کتێبەدا هۆی نووسینی ئەو کتێبە ئاوا باس کراوە کە: ” ڕادە و ڕێژە و ژمارەی ئەو وتارانەی کە لە ساڵی ۱۳۸۳وە و تا ئێستا لە بابەت کەسایەتی فرەڕەهەندی مامۆستا ئەحمەدیان لە ڕۆژنامە و حەوتەنامە و گۆڤارەکانی کوردستانی ئێران و له لایه‌ن نووسەران و لێکۆڵەرانی بوارە جیاجیاکاندا نووسراوە ، هێندە زۆرە و هێندە بەربڵاوە کە لەو بابەتەوە _ئێستاشی لەگەڵدابێ_ لە نێو زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران دا بێ‌وێنە و بێ‌هاوتایە و بێ‌ڕکابەرە. ئەوە خۆی لە خۆی دا هێمای شوێندانەریی لەڕادەبەدەری مامۆستا ئەحمەدیان ـە لە سەر کۆمەڵگای کوردەواری بە گشتی و لەسەر نووسەران و لێکۆڵەران و وێژەران و چالاکانی بواری کەلتوور و ئەدەب و زانست بە تایبەتی . جیا لەوانە مامۆستا ئەحمەدیان بە هۆی دانان و نووسینی ئاسەواری کەم وێنە و ( لە دوو نموونەش دا :”بێ‌وێنە”) لە بوارگەلی ئایین و ئەندێشەی ئیسلامی و فەلسەفە و ئەدەبیات و مێژوو و شەرع و تەفسیری قوڕئان و….وەک پێشەنگێکی پێشڕەو بووەتە هۆی پێکهێنانی شۆڕش و بزووتنەوەیەکی فەرهەنگی و زانستی لە نێو چینی ئایینمەدار و دینخوازی کوردستانی ئێران و لە نێو زانایانی ئایینی دا؛ هەر بەو چەند بۆنەوە دوای بیرکردنەوە و تێڕامان ،هاتمە سەر ئەو قەناعەتە کە گەلێک پێویستە کە کتێبێکی تایبەت و سەربەخۆ بۆ ناساندنی سەرجەم ئاسەوارەکان وبیر و هزری مامۆستا ئەحمەدیان بە شێوازێکی شڕۆڤەکارانە و لێکۆڵینەوەیی بنووسم.”

لە پێشەکی ئەو کتێبەدا هەروەها یەکێکی تر لە هۆکارگەلی سەرەکی نووسینی ئەو کتێبە ئاوا باس کراوە :” مامۆستا ئەحمەدیان جیا لەوەی خاوەن پڕۆژەیەکی چاکسازی بووە لە بواری دین و ئایین دا و لە بەرەی نوێخوازانی دینیی کوردستان لە ئەژمار دێت ، هەروها خاوەن مێتۆد و شێوازی زانستی بووە لە لێکۆڵینەوەکان و نووسینەکانی دا و جیا لەو دوو تایبەتمەندییەی ، هەروەها ڕوانگەیەکی ڕەخنەگرانە و بیریارانە و سەردەمیانەی هەبووە لە زۆربەی کتێبەکانی دا ،کەوابوو جێی خۆیەتی کە ئەم کەسایەتییە بەو تایبەتمەندییانەوە و بە ئاسەوارەکانییەوە تاووتوێ بکرێ و باسی لێ بکرێ و بناسێندرێ و بنرخێندرێ.”

جیا لە پێشەکی کتێبەکە کە ۴۲ لاپەڕەیە ، ئەو کتێبە لەخۆگری دووبەشە ؛ “بەشی یەکەم “لە ژێر ناوی ” شڕۆڤە مێژووییەکان و دیاردە گشتییەکان” کە ئەو بەشە _بەشی هەوەڵ_ خۆی دابەش کراوە بە ۷ فەسڵ؛ فەسڵی یەکەم :فێرگە ئایینییەکانی کوردستان لە سەدی پێشوودا؛ فەسڵی دووهەم: سووکە ئاوڕدانەوەیەک لە سەر ژیانی زانستی و فەرهەنگی مامۆستا ئەحمەدیان (ساڵژمێری ژیانی مامۆستا ئەحمەدیان ؛ شوێن‌وەرگرتنی هزریی مامۆستا ئەحمەدیان لە کەسایەتییەکانی تر) ؛ فەسڵی سێهەم : بیر و کردەوەی مامۆستا ئەحمەدیان ؛ فەسڵی چوارەم : ڕوخساری گشتی ئاسەوارەکان و بەرهەمەکان و لێکۆڵینەوەکانی مامۆستا ئەحمەیان (پۆلێن‌بەندی ئاسەواری مامۆستا ئەحمەدیان ؛ گرینگایەتی ئاسەواری مامۆستا ئەحمەدیان)؛ فەسڵی پێنجەم : جێگە و پێگەی مامۆستا ئەحمەدیان لە ئەدبیاتی کوردی دا ( جێگە و پێگەی مامۆستا ئەحمەدیان لە پەخشان و پەخشانە_شێعر و شێعر و تەنز و چیڕۆک و خۆشنووسی دا)؛ فەسڵی شەشەم: نوێکردنەوەی بەڵێن و وادەی مامۆستا ئەحمەدیان لەگەڵ ئیمامی شافیعی ( نرخاندن و هەڵسەنگاندنی کتێبی” تجزیە و تحلیل زندگانی امام شافعی” ؛ فەسڵی حەوتەم : تەفسیری قوڕئان و قوڕئانناسی و لێکۆڵینەوەکانی قوڕئانیی مامۆستا ئەحمەدیان.

ئینجا “بەشی دووهەم” ـی ئەو کتێبە کە لەژێری ناوی:” جێگە و پێگەی جیهانیی کتێبە شاکارەکانی”سیمای صادق فاروق اعظم” و ” سیرتحلیلی کلام اهل سنت”، ئەو دوو کتێبە هەرمان و شاکارەی مامۆستا ئەحمەدیان بە وردی و بابەتیانە و شڕۆڤەکارانە و لێکۆڵەرانە دێنێتە ژێر تیشکی هەڵسەنگاندن و نرخاندن و بەراوردکردن. “بەشی دووهەم” لەخۆگری ۲ فەسڵە بەم ناوانەوە؛فەسڵی هەوەڵ:”جێگە و پێگەی جیهانیی “سیمای صادق فاروق اعظم( شڕۆڤەی ڕەخنەکارانەی ناوەڕۆک و دەقی “سیمای صادق فاروق اعظم”؛ هەروەها فەسڵی دووهەم :” جێگە و پێگەی جیهانیی “سیر تحلیلی کلام اهل سنت” ( گەشە و نەشە و هەڵکشان و داکشانە مێژووییەکانی کەلامی ئەشعەری لە ڕابرددودا؛ ئاوڕێک لە بارودۆخی کەلامی ئەهلی سونەت لە دونیای ئەوڕۆدا ؛ بیروڕای مامۆستا ئەحمەدیان لە بابەت جیاوازییەکانی بیر و بۆچوونی کەلامیی موعتەزیلە و ئەشاعەرە و سەلەفییەکان ؛ بیر و ڕای مامۆستا ئەحمەدیان لە بابەت هاوبەشییە ئەخلاقییەکانی موعتەزیلەکان و…..).

علّامه مُلّا عبداللّه احمدیان

ناسر عەلیار ، له شوێنێکی ئەم کتێبەدا دەڵێ:” مامۆستا ئەحمەدیان مایەی شانازیی کۆمەڵگای کورد بە گشتی و جەماوەری زانایانی ئایینی و فێرگە ئایینیییەکانە بە تایبەتی و هەروەها هۆی بەخۆخوڕین و شانازیی چینی لێکۆڵەر و نووسەر و وێژەر و بیریار ی کوردە بە تایبەتی‌تر ! من لەو کتێبە دا مامۆستا ئەحمەدیانم وەک هێما و وێنەی یەکێک لە بیرمەندان و پێشەنگانی ڕاستەقینەی بیر و هزری چاکخوازیی سەردەمیانە و نوێخوازانەی ئایینی لە کوردستان باس کردووە”.

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تاثیر سینمای چارلی چاپلین بر شخصیت های کتاب «از راحیل بانوی یهودی چه خبر؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *