خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی بەشێک لە بەرهەمەکانی «مەڵکە جوانڕۆیی» بڵاوکرایەوە

کتێبی بەشێک لە بەرهەمەکانی «مەڵکە جوانڕۆیی» بڵاوکرایەوە

کتێبی بەشێک لە بەرهەمەکانی «مەڵکە جوانڕۆیی» بڵاوکرایەوە

ئەدیب و بلیمەتی کورد مەڵکەی جوانڕۆیی ناسراو بە مەڵکەی مرادوەیس یان مەڵکەی سەفیاوایی. یەکێک بووە لە ئەدیبە ناودارەکانی سەدەی ۱۲ و ۱۳ی کۆچی مانگی. خوێندنی لە لای زانا و شاعێری بە ناوبانگ مەلا خدری ڕوواری دەسپێکردووە. دواتر دەبێتە مامۆستای مەولەوی تاوگۆزی و یەکێک بووە لە شاعێرانی گەورەی سەردەمی خۆی.

ساڵی ۱۲۴۰ی مانگی لە سەر بانگهێشتی ئەمانوڵڵاخانی والی دەچێتە سنە و لەوێ کاروباری دەرس گوتنەوەی مزگەوتی دارولئیحسانی پێ دەسپێردرێ.

بەناوبانگترین بەرهەمی مەڵکە کتێبی شیرین و خوسرەو بووە کە بە چەشنی خانای قوبادی هۆنیوەتەوە بەڵام بەداخەوە هێشتا هەر ونە.

ئەم بەرهەمە کۆمەڵێک شیعر و بەڵگەیە لە سەر ژیان و ئاسەواری مەڵکە کە لە لایەن غەفار ئیبراهیمی( سارۆ/ جوانڕۆیی) و یاسین موحەممەدییەوە کۆ کراوەتەوە و پێشکەشی لایەنگران و کتێبخانەی ئەدەبی کوردی کراوه.

سەرچاوە: شاهۆ نیوز

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تاثیر سینمای چارلی چاپلین بر شخصیت های کتاب «از راحیل بانوی یهودی چه خبر؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *