خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی «مێژووی کەیمبریجی کوردەکان» بڵاوکرایەوە

کتێبی «مێژووی کەیمبریجی کوردەکان» بڵاوکرایەوە

کتێبی «مێژووی کەیمبریجی کوردەکان» بڵاوکرایەوە

زانکۆی کەیمبریج یەکێک لە باشترین زانکۆکانی بەریتانیا و جیھان کتێبی «مێژوی کەیمبریج: کوردەکان» بڵاو کردەوە.

ئەم کتێبە گرنگە لەلایەن سێ مامۆستای زانکۆ: حەمید بۆزئەسلان، جەنگیز گونیز و ڤەلی یەدرگی ئامادەکراوە و چەند پسپۆری مێژووی کورد و کوردستان بەشدارییان تێدا کردووە.

لە وەسفی کتێبەکەدا ھاتووە: کە مێژووی کەیمبریجی کوردەکان بەرگێکی گشتگیری تایبەتمەندیی، ھێزەکان و گەشە کۆمەڵایەتی، سیاسیی و ئابورییەکانی ناو کوردان، لەو ناوچانەی بە کوردستان ناسراون، لە سەدەی پانزەیەم بۆ سەدەی بیست و یەکەم لە خۆدەگرێت.

بەشەکانی کتێبەکە پرس و تێما سەرەکیەکان بۆ تێگەیشتن لە کورد و کوردستان و زمانی کوردی و ھونەری کوردی و کلتور و وێژە و کوردستان لە سه‌ده‌ی ئیمپراتۆرەکان؛ بزوتنەوە سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئاینیەکانی کوردستان، گەشەی سیاسی ناوخۆی لە سەدەی بیست و بیست و یەکەمدا لەخۆدەگرن. ھەروەھا بە خستنە کۆنتێکستی گەشە ھاوچەرخەکان کە لەو ناوچانەی کورد زۆرینەیە بۆ چوارچێوەی مێژوی فراوانتری ناوچەکە، ئەم کتێبە مێژوویەکی کامڵی کورد و کوردستان لەخۆدەگرێت.

زانکۆی کەیمبریج، مێژووی زۆربەی نەتەوە و بابەتەکانی بڵاوکردۆتەوە. ئەم کتێبە دەوڵەمەندکردنێکی باڵای مێژووی کوردە و دەبێت بە سەرچاوەی لێکۆڵینەوە و نووسین دەربارەی کورد لە ناوەندە ئەکادیمی و توێژینەوەکان لە ئەوروپا و ئەمریکا و جیھاندا.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی زه‌مه‌ن

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تاثیر سینمای چارلی چاپلین بر شخصیت های کتاب «از راحیل بانوی یهودی چه خبر؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *