
یادی قەڵەمێکی بە هەڵوێست
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیریی و نووسەران و ڕۆشنبیرانی کورد لە هۆڵی پێشەوا ساڵیادی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆماننووس مامۆستا کاکەمەم بۆتانی بەڕێوەچوو.

لەم مەراسمەدا پەردە لە سەر کتێبێکی ناوبراو بە نێوی «هەڤاڵ مێروولە» لادرا. شایانی باسە مامۆستا کاکەمەم زۆر تامەزرۆ بوو ئەو کتێبە چاپ و بڵاوبکرێتەوە، بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا، بەڵام ئەمڕۆ بنەماڵەکەی کتێبەکەیان چاپ کرد و لەو یادەدا بڵاوکرایەوە، هاوکات دووتوێیەکی تایبەتی کوردستانی نوێ بە ناوی کاکەمەم بۆتانی قەڵەمێکی بەهەڵوێست، چاپ کرا و لەساڵ یادەکەدا بڵاوکرایەوە.
ڕێزلێنانی ڕۆژنامەی کوردستان بۆ یەکەمین ساڵیادی کاکە مەم بۆتانی:




چەند وێنەیێکی مەراسمی یەکەمین ساڵیادی كاكە مەم بۆتانی:



بۆ داگرتنی تهواوی بابهتهکه ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.
ماڵی کتێبی کوردی