ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر کتێبی «باڵی مەیموون» لە سنە بەڕێوە چوو
ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ٣١ی جۆزەردان، بە ئامادەبوونی هونەرمەندان، نووسەران و شاعیران، هوگرانی شانۆی کوردی، ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر کتێبی «باڵی مەیموون» بەرهەمی تریفە کەریمیان لە سینما بەهمەنی شاری سنە بەڕێوە چوو
کتێبی کۆمەڵە شانۆنامەی “باڵی مەیموون” بەرهەمی تریفەی کەریمیان، دەرهێنەری سەقزی لە لایەن چاپەمەنی گوتار، چاپ و بڵاو بووەتەوە.
کتێبی «باڵی مەیموون» بریتیە لە ۳ شانۆنامە کە دەچێتە خانەی ئەدەبیاتی نواندنەوە. فەزای شانۆنامەکان کوردییە، و ۲ شانۆنامەیان بە ڕوانگەیەکی وەرگیراوی لە بەرهەمە کلاسیکە شانۆییەکانی ئەدەبیاتی جیهان نووسراوە.
نووسەر سەبارەت بەم بەرهەمە ڕایگەیاند: ئەم کۆبەرهەمە بە مەبەستی هاوسۆزی و هاودڵیی ئەدەبیات لە گەڵ ئەو مرۆڤانەی کە تووشی کارەسات بوون و لە کارەساتدا ژیاون، نووسراوە.
تریفەی کەریمیان، لە هونەرمەندانی سەقزیی دانیشتووی تارانە، کە خاوەنی چەندین بەرهەمە لە ئەدەبیاتی نواندندا و هەروەها لە ڤێستیڤاڵە ناوخۆیی و جیهانیەکاندا چەندین خەڵاتی بەدەستهێنان.
وێنە هەواڵ:
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە