کتێبی شیعری «ئاژاوەی بێدەنگ» بڵاوکرایەوە
ئاژاوەی بێدەنگ کۆمەڵە شیعرێکی ڕاهۆز کامەرانە و براوەی خەڵاتی نووسیار بۆ ساڵی ٢٠٢٣ەو لەلایەن وەشانی نوسیارەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
لە ستایشی ئەم کۆشیعرەدا نووسەری دیاری کورد “هەندرێن” دەنووسێت: ئەو کۆشیعرە ئەگەرچی لە ژێر کۆمەڵێک ناودا نووسراون، لێ کۆی شیعرەکان، یەکێتییەکی تۆکمەی ڕیتمی زمان و بابەت و شێواز بەیەکەوە پێکدەهێنن.
“ئاژاوەی بێدەنگ” لە شیعرێکی درێژ یان چامەیەک دەچێت کە بە ئاوازی زمانێکی چڕگۆ، مینیماڵیی، لێ ویستخوازانەی شیعریی هەستی یادەوەریی ڕاستیی ئەزموونی وەگێڕی شیعریی ئەو ژیانە لە مانا داماڵراو و پەرتەوازەیە دەگێڕێتەوە.”
ڕاهۆز کامەران
ئەم شیعرانەی ڕاهۆز کامەران سەرەتا لەگەڵ هەستدا دەدوێن و هەر لەوێشەوە وەک چەکوشێک، بە کلتوور و یادەوەری و سیستم و ڕوانینماندا دەکێشن و ڕەخنەی ئەو بێماناییە دەکەن کە کۆی ژیانی داگیرکردووە. ئاژاوەی بێدەنگ،
هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.