کتێبی “ڕووداوەکانی کوردستان” لەچاپ درا
دانەری ئەم کتێبە بەنرخە میرزاعەبدوڵڵا ئەبولقاسمی (ئەسڵەمەرزی)یه.ژیاوی ساڵەکانی۱۳۰۰تا۱۳۹۰کۆچی مانگی،وەکوو موباشر و یووزباشی لە زۆرێک لە گوند و ناوچەکانی کوردستان حوزووری هەبووە و لە چەندین شەڕدا بەشداری کردووە.باسی ئەو شەڕ و ڕووداوانەی دوایین ساڵەکانی سەردەمی قاجار و پەهلەوی تا ساڵانی ۱۳۴۲کۆچی هەتاوی و نەسەب و ترۆمی بنەماڵەی خۆی لەم دانراوە و دەستنووسەدا بەشێوازێ تایبەت هێناوە.
توێژەری تێکۆشەری ئەم بەرهەمە بەنرخە مێژووییە” یەحیا محەممەدی”یە نڤیساری و پێداچوونەوەشی لە ئەستۆی “عەلی سوهرابی” بووە . چاپەمەنی ژیار لە شاری سنە لە دووتۆی کتێبێ ۲۴۴لاپەڕەییدا ڕەوانەی بازاڕی کردووە.کتێبی”ڕووداوەکانی کوردستان”بە زمانی فارسی و تێکەڵ بە کوردی نووسراوەو بایی۲۵۰هەزارتمەنە.