خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / «ئاوازە کوردییەکان»؛ یەکەمین کتێب سەبارەت بە مۆسیقای کوردی

«ئاوازە کوردییەکان»؛ یەکەمین کتێب سەبارەت بە مۆسیقای کوردی

«ئاوازە کوردییەکان»؛ یەکەمین کتێب سەبارەت بە مۆسیقای کوردی

“ئاوازە کوردییەکان” بریتیە لە کۆمەڵێک گۆرانیی فۆلکلۆری کوردی، کە لە لایەن قەشە، مۆسیقازان و ئاوازدانەری ناسراو و بلمیەتی ئەرمەنی “کۆمیتاس ڤارداپێت” لە توێژینەوەیەکی مەیدانیدا کۆکراوەتەوە و پاش دەنگنووسیی ئاوازەکان لە کوردییەوە بۆ سەر زمانی ئەرمەنی و فەرەنسی، لە دیسەمبەری ١٩٠٣دا لە دوتوێی ٢٠ لاپەڕەدا لە مۆسکۆ لە چاپ دراوە و بڵاوکراوەتەوە. وێڕای کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر ئاوازی کوردی، زۆربەیان فەوتاون و “ئاوازە کوردییەکان” تاکە بەرهەمی کۆمیتاسە لەسەر گۆرانیی کوردی و هەروەها یەکەمین بەرهەمی چاپکراوە سەبارەت بە مۆسیقای کوردی.
کۆمیتاس لە تۆمارکردنەکەیدا پێکهاتەی ڕەسەنی گۆرانییەکانی پاراستووە و پابەندە بە داڕشتەی تایبەتیی ئاوازی کوردی. زۆربەی گۆڕانییەکان، حەماسین. کۆمیتاس، هیوای تۆمارکردن و پاراستن و خستنە بەردەستی میراتی نەتەوەیی مۆسیقای خەڵکی کوردی هەبوو. لەم ڕووەوە، هەوڵیدا پشت بە ڕەسەنایەتی ببەستێت و بۆ ئەم مەبەستەش، زۆر حەزی لە کۆکردنەوەی گۆرانیی لە نێو شارەکاندا نەبوو، چوون بە ناڕەسەنی دەزانین، و زۆرترین کاتی خۆی لە گوندەکان و لە نێو خەڵکە گوندنشینەکاندا تێپەر دەکرد. کۆمیتاس پێش گەڕانەوەی بۆ ئیچمپادزین لە ١٨٩٩دا، دەستی کرد بە کۆکردنەوەی گۆرانییە کوردییەکان. زۆربەی گۆرانییەکان لە ناوچەکانی دەوروبەری چیای ئارارات کۆکراونەتەوە.

کتێبی ” ئاوازە کوردییەکان” ١٣ گۆرانی لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە:

قەندیلی سیاپۆش، لەیلی و مەجنوون، Djanbalie، حەسەن ئاغا، میرزا ئاغا، Khullekh Giaro I، Khullekh Giaro II، مەم و زین، دەروێشی عەودی، Sewahadje، Hamede Schange، حەمە مووسا و سەیران.

جێی ئاماژەیە کە ئەم بەرهەمە، لە دووتوێی کتێبی ” kurt muzigi” (مۆسیقای کوردی) کە لە کۆمەڵیک وتاری زانستی پێکهاتووە و ساڵی ١٩٩٦ بە زمانی تورکی لە ئەستەمۆڵ بڵاوکراوەتەوە، لە ژێر ناوی ” Archimandrite Komitas Kürt melodileri” (ئاوازە کوردییەکانی ڕێبەرکۆمیتاس)

وەک وتارێکی بەڵگەیی لە بەشی کۆتاییدا، لە چاپ دراوە.

سوغۆمۆن سۆغۆمۆنیان ناسراو بە کۆمیتاس ڤارداپێت (١٨٦٩-١٩٣٥ز) قەشە، مۆسیقازان، ئاوازدانەر، گۆرانیبێژ و سەرۆکی گرووپی کۆڕی ئەرمەنی بوو. کۆمیتاس وەک دامەزرێنەری قوتابخانەی نەتەوەیی مۆسیقای ئەرمەنی و یەکێک لە پێشەنگەکانی ئێتنۆموزیکۆلۆژی ناسراوە.

بۆ خوێندنەوەی دەقی بابەتە کرتە بکە سەر لینکی خوارەوە.
  https://t.me/kurdishbookhouse

 ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بەردینە، ڕۆمانێک ڕۆنراو له سەر بناغەکانی قایەت، مێژوو، بەیت و بن زاراوەیەکی کۆن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *