خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / مەراسیمی پەردەلاران لەسەر كتێبێكی «فەرهەنگی پیران» لە سلێمانی بەڕێوە چوو

مەراسیمی پەردەلاران لەسەر كتێبێكی «فەرهەنگی پیران» لە سلێمانی بەڕێوە چوو

مەراسیمی پەردەلاران لەسەر كتێبێكی «فەرهەنگی پیران» لە سلێمانی بەڕێوە چوو

ڕۆژی پێنجشەممە ۱۹/۱۰/۲۰۲۳ مەراسیمی بڵاوكردنەوەی نوێترین كتێبی هاوبەشی بوشرا کەسنەزانی و د.سەباح بەرزنجی لە سلێمانی بەڕێوەچوو

بڵاوبوونەوەی فەرهەنگی پیران، كە مژدەی دەرچوونی پێشتر لە ماڵپەڕی ماڵی كوردییەوە بڵاوكرایەوە، ڕۆژی پێنجشەممە، بە ئامادەیی ژمارەیەكی زۆر لە نووسەران، هونەرمەندان، كەسایەتی دیار و سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئایینی و گروپ و تاقمی جیاوازی ڕۆشنبیری، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە سینەما سالم، كۆڕێكی بۆ ناساندنی فەرهەنگی پیران ڕێخست، كە تێدا یاسین عومەر بە پێشەكییەك لە بارەی تەسەوفەوە، كۆڕەكەی دەستپێكرد، پاشان نوسەران پڕۆفیسۆر دكتۆر سەباح بەرزنجی و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر بوشرا كەسنەزانی لە بارەی گرنگی فەرهەنگی تەسەوفەوە قسەیان كرد، پاشان ئاماژەیان دا بە تەسەوف لە كلتووری كوردی دا.

شایانی باسە كتێبەكە لە لە دوو توێی هەزار و سی و حەوت پەڕەدا چاپ بووە، نزیكەی هەزار و حەوسەد چەمك و زاراوەی تەسەوفیی تێدا شیكراوەتەوە. 

وێنەی ڕێ‌وڕەسمی پەردەلادان لەسەر کتێبی «فەرهەنگی پیران» 

  https://t.me/kurdishbookhouse

 ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بەردینە، ڕۆمانێک ڕۆنراو له سەر بناغەکانی قایەت، مێژوو، بەیت و بن زاراوەیەکی کۆن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *