خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ژمارەی یەکەمی مانگنامەی فەراتابی کوردی بڵاو کرایەوه

ژمارەی یەکەمی مانگنامەی فەراتابی کوردی بڵاو کرایەوه

ژمارەی یەکەمی مانگنامەی فەراتابی کوردی بڵاو کرایەوه.

مانگنامەی فەراتاب کوردی، گۆڤارێکی چاپی-ئەلکترۆنی مانگانەیە، سەر بە گرووپی میدیایی فەراتاب، کە بە شێوازێکی شیکاری، زانستی و فایل تەوەرانە و بە دوو زمانی کوردی و فارسی مژارە گرنگەکانی بواری سیاسەت، ئابووری، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و هتدی سەردەم بە تایبەت رۆژهەڵاتی ناوین و جوگرافیای کوردی دەخاتە بەرباس و لێکۆڵینەوە.

سەبارەت بە ڕوانگەی چالاکیی مانگنامەی فەراتابی کوردی، لە سەروتاری ئەم گۆڤارەدا، بە قەڵەمی ئەردەشیر پەشەنگ بەڕیوەبەر و سەرنووسەری مانگنامە هاتووە:” فەراتاب کوردی بە پەیڕەوکردنی بیرۆکەی مەولانایی ” ئێمە بۆ پەیوەنددان هاتووین”، لە ڕێگای ناساندنی دەرفەتە لەبیرکراو و نەناسراووەکان و مژۆڵبوون بە کێشە و باسە زیندووەکانی ئەوڕۆ، هەوڵ دەدات لە ڕێی توانا و هەوڵە میدیاییەکانی خۆیەوە، بەش بە حاڵی خۆی، لە نێوان شارەزایانی بیرمەند و ئاکادیمیسیەن و تەنانەت خوێنەرانی ئاسایی کۆمەڵگا، وەک پردێکی پەیوەندی ڕۆڵ بگێڕێت و بوارێکی شیاوی دۆستایەتی، پێکەوەسازان و دیالۆگی باشتر و زیاتری لایەنەکان بڕەخسێنێت. لەم ڕووەوە بە ڕوانگەیەکی هیوادارانە و هاودڵانەوە، بەرامبەر هەموو خاوەن قەڵەم و ڕایەکی باوەڕمەند بە دیالۆگ، دۆستایەتی، ئاشتی و ڕەخنە و سازانی بونیاتنەری فیکری لە ڕیگای هەوڵی مەدەنی، زانستی و فەرهەنگی بە ئامرازی میدیا و ڕاگەیەنەرە گشتییەکان؛ دەستی هاوڕێیەتی و هاوکاری ڕادەدەین، و هەمووان باش دەزانین ” کە ئەم دەردی هاوبەشە، بە پەرتەوازەیی، چارەسەر نابێت!…”

یەکەمین ژمارەی مانگنامەی فەراتابی کوردی، لە ۱٦ فایل بریتی لە؛ ١۴٩ ڕاپۆرت، یادداشت، وتووێژ و وەرگێڕانی تایبەتی پێکهاتووە.

“دیمەنی داهاتووی بزووتنەوەی کوردی لە تورکیا”، بریتی لە وتووێژی تایبەتی لە گەڵ پڕۆفیسۆر عەباس وەلی و عوسمان بایدەمیر، چەندین فایلی جیاواز سەبارەت بە کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لە سەر ژیانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و هزری، کورتەمێژووی نوێنەرانی کورد لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، کوردستان لە چاوی کامێراوە تا جیهانی دیزاین، بڵاوکردنەوەی وەرگێڕانی یەکەمین چیرۆکی کتێبی نوێی سەلاحەدین دمیرتاش و هتد، بەشێک لە ناوەڕۆکی فایلەکانن.

سەردێری فایلەکانی ژمارەی یەکەمی مانگنامەی فەراتابی کوردی، بریتین لە:

  • فایلی یەکەم: پەرلەمانی ئێران لە ڕێڕەوی مێژوودا: لە ئەشکانیان تا کۆماری ئیسلامی
  • فایلی دووهەم: کۆرۆنا لە گۆڕەپانی سیاسەتدا
  • فایلە سێهەم: کاردانەوە جیهانییەکان بەرامبەر کۆرۆنا
  • فایلی چوارەم: کاریگەریی کۆرۆنا لەسەر هزر و ژینی سیاسی
  • فایلی پێنجەم: دیمەنی داهاتووی کوردەکان لە تورکیا
  • فایلی شەشەم: هیوای کۆمەڵایەتی لە سێبەری کۆرۆنادا
  • فایلی حەوتەم: کاتێک ژنان دەبنە پێشەنگی خەبات!
  • فایلی هەشتەم: ئەو تەنیا ١١ ساڵان بوو کە خۆی کوشت
  • فایلی نۆهەم: ئابووری
  • فایلی دەهەم: کورد و هونەری حەوتەم
  • فایلی یازدەهەم: کۆرۆنا، کەرەنتین و چالاکڤانانی فەرهەنگ
  • فایلی دوازدەهەم: لە پانتایی جیهانی ئەدەبیاتدا
  • فایلی سێزدەهەم: سەفەرکردن قەدەغەیە!
  • فایلی چواردەهەم: بە کاتی چێشت لێنان
  • فایلی پانزدەهەم: کورد و کوردستان لە چاوی کامێراوە تا جیهانی دیزاین
  • فایلی شانزدەهەم: گەشتیاریی تەندروستی

فایلی چاپیی مانگنامە لە کتێب‌فرۆشییە ناسراوەکانی زۆربەی شارە کوردییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق ڕوو لە بازاڕی چاپەمەنی دەکات.

فایلی ئەلکترۆنی مانگنامە لە بەستەری ماڵپەڕ و ئاپەکانی فیدیبۆ و طاقچە بە ناونیشانی خوارەوە لەبەر دەستە:

بەستەری ماڵپەڕی طاقچه

https://taaghche.com/book/81475/

بەستەری ماڵپەڕی فیدیبۆ

https://fidibo.com/books/search?key=فراتاب

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کتێبی «مژاوا» بە قەڵەمی جان دۆست وەرگێڕان کرایە سەر زمانی کوردی سۆرانی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *