سنە؛ هەڵبژێردراوی حەوتەمین خولی پایتەختی کتێبی ئێران
ئەمڕۆ دووشەممە شەشەمی سەرماوەز ١٤٠٠ی هەتاوی، لە ڕێوڕەسمێک بە بەشداریی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، جێگری کاروباری فەرهەنگیی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد، نووسینگەی توێژینەوە و بەرنامەداڕشتنی کولتووری، بنکەی هاوئاهەنگیی شار و گوندەکانی هۆگری کتێب و دیکەی دامەزراو و ڕێکخراوەکانی هاوکار، مەراسیمی هەڵبژاردن و ناساندنی حەوتەمین پایتەختی کتێبی ئێران بەڕێوە چوو و لە نێو شارە دەرچووەکانی قۆناغی کۆتایی کێىبەرکێ وەرگرتنی نازناوی حەوتەمین پایتەختی کتێبی ئێران، شاری سنە وەک شاری براوە، هەلبژێڕدرا و دەستنیشانکرا.