خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / كێشەی ڕۆمانی خەیاڵی و واقیعی لە چەند ڕۆمانێكی نوێی كوردیدا

كێشەی ڕۆمانی خەیاڵی و واقیعی لە چەند ڕۆمانێكی نوێی كوردیدا

كێشەی ڕۆمانی خەیاڵی و واقیعی لە چەند ڕۆمانێكی نوێی كوردیدا

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێكەوتی ۲۰۲۳/۰۷/۱۲ لە كۆلێژی زمان زانكۆی سەلاحەدینی هەولێر، تاوتوێی نامەی ماستەری خاتوو ئاهورا کوردستانی بە ناونیشانی (كێشەی ڕۆمانی خەیاڵی و واقیعی لە چەند ڕۆمانێكی نوێی كوردیدا – توێژینەوەیەكی شیكاری ـــ تیۆری ـــ پراكتیكی)بەڕێوەچوو.

دوای گفتوگۆیەكی چڕ و پڕ و زانستی نامەكە بە پلەی (زۆرباشەی باڵا) پەسەندكرا. جێگای ئاماژەیە ئەركی سەرپەرشتیاری و ڕێپیشاندەری نامەكە لە ئەستۆی بەڕێز پ.د . موحسین ئەحمەد عومەر بووە.

لە درێژەدا خوێنەری پوختەی نامەی ماستەری خاتوو ئاهورا کوردستانی بن.

پوختە:

بابەتى سەرەکى ئەم توێژینەوەیە کێشەى ڕۆمانى واقیعى و خەیاڵییە لە ئەدەبى نوێى کوردى، ڕەهەندى واقیعى و خەیاڵى لە ئەدەبى کوردى میژووێکى هەیە، ئەم مێژووە لەگەڵ دەرکەوتن و گەشەسەندنى چیرۆک و ڕۆمانى کوردى دەردەکەوێ و پەرەدەسێنێ، بەڵام وەک ڕەگ و ڕیشە مێژوویەکی کۆنتری هەیە، لە فۆرمە کۆنەکانى گێڕانەوە لە ئەدەبى کۆنى کوردى وەک داستانە شیعرییەکان و چیرۆکە میللییەکان و زۆر فۆڕمى تر دەدۆزرێتەوە. توێژینەوەکەى ئێمە لە بارەى ئەدەبى نوێى کوردییە. لە سەرەتاى توێژینەوە پێشینەیەکمان پێشکەش کردووە بۆ تێگەیشتن لە کێشەى ڕۆمانى واقیعى و خەیاڵى لە ناوەندە جیاجیاکانى ئەدەبى و سەرچاوە جیاجیاکان لە پازدە ساڵى دوایى. پاشان بەشى یەکەم و دووەمى توێژینەوەکە کە بەشە تیۆرییەکانى ئەم توێژینەوەیە، تایبەتە بە لێکدانەوەى تیۆریى و ناساندنە تیۆرییەکان، دوو تەوەریش بۆ میژووى کێشەى ڕۆمانى خەیاڵى و واقیعى لە ئەدەبى کوردى و ئەدەبى جیهانى تەرخان کراوە. لە بەشى سێیەم کە تایبەت بە کارى شیکارى و کردەکى، سێ رۆمانى نوێى کوردیمان بە یارمەتى بەشە تیۆرییەکانى بەرایى شیکردۆتەوە و باسمان لە کۆمەڵێک تایبەتمەندى خەیاڵى و واقیعى کردووە وەک: کارەکتەر و شوێن و ڕووداو و وەسف و کات. وەک ئەنجامیش لەو باوەڕەداین ئەم بابەتە بە هۆى گرێچنى تیۆرى و کردەکى تایبەت بە خۆى دەشێ هێشتا پێویستى بە چەند توێژینەوەى تر بێ. ئەم هەوڵەى ئێمەش وەک کارێکى پێشەنگ، کرنەوەى دەروازەیەکە بەم ئاراستەیە.


  https://t.me/kurdishbookhouse

 ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کتێبی «مژاوا» بە قەڵەمی جان دۆست وەرگێڕان کرایە سەر زمانی کوردی سۆرانی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *